سەرەکی » وەرزش » وه‌رزشی كوردستان وزه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

وه‌رزشی كوردستان وزه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

ماوه‌یه‌كی زۆر بوو وه‌رزشی كوردستان له‌سوڕی متبوون و بێده‌نگیدا قه‌تیس مابوو، به‌ڵام وه‌رزش به‌گشتی و به‌تایبه‌تی وه‌رزشی شاری سلێمانی ووزه‌ی تێهاتۆته‌وه‌و ده‌ستی به‌ جوڵه‌ كردن كردۆته‌وه‌.

باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
* خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عیراق ده‌ستیپێكردووه،‌ تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شداری كردووه‌و دوو یاریی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كی برۆدۆته‌وه‌ یه‌كه‌میان له‌به‌حری و دووه‌م بردنه‌وه‌شی له‌ یانه‌ی گازی باشوور بووه‌ كه‌له‌به‌سرا كران.
هه‌رچی تیپی یانه‌ی هه‌ولێره‌ دووه‌م تیپی به‌شداری كوردستانی ئه‌م خوله‌یه‌ به‌ڵام هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه،‌ یه‌كه‌میان به‌گازی باشوورو دووه‌میشیان به‌به‌حری دۆڕاوه‌.

فوتسالی كچان
*تیپی فوتسالی یانه‌ی ئافرۆدێت گه‌یشتۆته‌ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان و له‌یه‌كه‌م یاریشیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردو 11-1 له‌تیپی كچانی زانكۆی جیهانی برده‌وه‌، له‌ دووه‌م یاریشدا ئافره‌تانی هه‌ولێر (2-1) له‌ كچانی زێره‌ڤانیان برده‌وه‌.

گۆڕه‌پان و مه‌یدان
*ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو چه‌ند كوڕو كچه‌ یاریزانێكی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و یانه‌ی سیروانی نوێ وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌شداری پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی نێو هۆڵه‌ داخراوه‌كانی وڵاتانی ئاسیا بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌فه‌ریان بۆ دروستبوو، نه‌یانتوانی به‌شداربن هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خۆیان به‌باشی ئاماده‌ كردبوو.

خولی نایابی كوردستان
*خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تیپی 9 یانه‌ی كوردستان تیایدا به‌شدارن كه‌زۆربه‌یان له‌سنوری هه‌ولێرو دهۆكن و ته‌نیا نه‌ورۆز و شیروانه‌ی سنوری سلێمانی تیادایه‌.
شیروانه‌ له‌یه‌كه‌م یاریی خۆیدا (0-1) به‌ برایه‌تی دۆڕا، نه‌ورۆز له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌دا چاوه‌ڕوان بوو.
ئه‌نجامه‌كانی تریش؛زاخۆ×هه‌ولێر(1-0)، زێره‌ڤانی×هه‌ندرێن(0-1)، ئارارات×پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر(1-1).

هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی
*تیپی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی نێو یاریگای بچوك به‌شداری پاڵه‌وانێتی عیراقی كردووه‌و له‌یه‌كه‌م یاریی خۆیدا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌غدا یه‌كسانبووه‌.

تۆپی ده‌ستی كچان
*یه‌كێتیی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستانیش له‌لای خۆیه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ سه‌ره‌تای مانگی ئازاری داهاتوو خولی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێبكات.

خولی پله‌ یه‌ك
*خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستانیش به‌ردوامه‌و ئه‌م خوله‌ش سێ جه‌وله‌ له‌یاریی تیادا كراوه‌.
له‌گروپی یه‌كه‌مدا دهۆك یه‌كه‌م و كۆیه‌ دووه‌م و سۆران سێیه‌می ریزبه‌ندی گروپه‌كه‌ن، له‌ گروپی دووه‌میشدا كفری یه‌كه‌م و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دووه‌م و ده‌ربه‌ندیخان سێیه‌می ریزبه‌ندین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*