سەرەکی » هەمەڕەنگ » مارجۆت روبی بەرەو ئۆسکار

مارجۆت روبی بەرەو ئۆسکار

مارجۆت روبی خانمە ئەکتەرو ئەستێرەی سینەمای جیهان یەکێکە لەو ئەکتەرانەی کە کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژن کە بڕیارە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بۆ خولی 90ی ئۆسکار بەمنزیکانە بەڕێوەبچێت.
مارجۆت روبی سەرەتای دەرکەوتنی لە فیلمی (The Wolf of Wall Street )بوو لەگەڵ ئەکتەری جیهانیی لیۆناردۆ دیکاپریۆ، هەربۆیە دوای ئەم بەشداریکردنەی ناوبانگی پەیداکردوو بووە کچە قژ زەردە چاوشینەکەی سینەما، پاشان بەشداریکردنی لەچەند فیلمێکی ترداو رۆڵبینین لەبەرامبەر ئەستێرەکانی هۆلیود لەوانە وێڵ سمیس و گارید لیتۆ رێگەی ئەوەی لەبەردەمدا کردەوە کە هەنگاو بنێت بەرەو کۆبوونەوە هونەرییەکان و مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان.
دوا بەشداریی ئەم خانمە سینەماکارە رۆڵبینینیەتی لە فیلمی (I, Tonya) کە بەهۆیەوە کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژن.
فیلمی (I, Tonya) دەرهێنانی کریج جیلیسپی-یەو چیرۆکەکەی باس لەژیانی یاریزان (تونیا هاردینج) دەکات و هەریەکە لە (سباستیان ستان و جولیان نیکلسۆن و ئەلیسۆن جۆنی) رۆڵی تێدا دەبینن.
فیلمەکە یەکەمجار لەفێستیڤاڵی تۆرنتۆ نمایشکراو بووە جێی سەرنجی رەخنەگرانی سینەما، ئەمەجگەلەوەی کاندید بوو بۆ سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ، هەروەها کاندید بوو بۆ خەڵاتی بافتاو چەندین خەڵاتی تر.

print

 9 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*