سەرەکی » ئەدەب و هونەر » ره‌خنه‌ و هه‌قیقه‌ت

ره‌خنه‌ و هه‌قیقه‌ت

ئا: كامۆ حه‌وێزیی‌

ره‌خنه‌ و هه‌قیقه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ گرنگه‌كانی رۆلان بارت، كه‌ «ئیسماعیل زارعی» وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كتێبه‌ پێشتر وه‌رگێڕداوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی ئه‌م كتێبه‌، بۆیه‌ پێمان باشبوو، خوێنه‌ری كورد و به‌تایبه‌ت رۆشنبیر و ره‌خنه‌گرانی بواری ئه‌ده‌ب ئه‌م كتێبه‌ بخوێننه‌وه‌. وه‌رگێڕه‌ كوردییه‌كه‌ له‌ پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا جه‌خت له‌ گرنگی وه‌رگێڕانه‌ فارسییه‌كه‌ی ئه‌م كتێبه‌ ده‌كات و ده‌ڵی: ئه‌گه‌ر منیش پێشه‌كیم بۆ ئه‌م كتێبه‌ بنووسیبایه‌، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌م ده‌نووسی، كه‌ خانم (دۆخت ده‌قیقیان) له‌م پێشه‌كییه‌دا ئاماژه‌ی پێداوه‌. كه‌وایه‌ لێره‌دا دووشتمان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌. گرنگی كتێبه‌كه‌ی رۆلان بارت و وه‌رگێڕانه‌ فارسییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی كارێكی فره‌ گرنگه‌ بۆ وه‌رگێڕێكی كورد، به‌و هوشیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌تی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌ده‌ب به‌ گشتیی بكات و هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ به‌ كوردیكردنی ئه‌م كتێبه‌، مایه‌ی ده‌ستخۆشییه‌. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م پێشه‌كییه‌دا ئیسماعیل زارعی ده‌ڵێ: له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌م كتێبه‌ له‌ سه‌رێكه‌وه‌ چێژی پی نه‌به‌خشیبایه‌م و گرنگتر له‌وه‌ش له‌ سه‌رێكی دیكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ستم به‌وه‌ نه‌كردبایه‌ زۆر شتی نوێی فێر كردووم، ده‌ستم بۆ وه‌رگێڕانی نه‌ده‌برد، ئێمه‌ش له‌ خستنه‌ڕووی ئه‌م كتێبه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ستمان نه‌كردبایه‌ ئه‌م كتێبه‌ ئه‌و گرنگییه‌ی نییه‌، ئه‌وا بی دوودڵیی نه‌مان ده‌خسته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ری ئازیز.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا، وته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ره‌خنه‌ و هه‌قیقه‌ت.

كافكا نووسیویه‌تی» نووسین چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ له‌ ریزی مردووه‌كان» ئاخاوتن هه‌میشه‌ هی زیندووه‌كانه‌ و بێده‌نگیش هی مردووه‌كانه‌، كارلێكێك له‌ نێوان ئاخاوتن و بێده‌نگیدا جێده‌گرێت: نووسین بێده‌نگی نییه‌، چونكه‌ ده‌نگێكی خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه‌ و ئاخاوتن نییه‌. بێده‌نگیی ئاخاوتن، مردوو، زیندوو: نووسین چوونه‌ده‌ره‌یه‌ له‌ ریزی مردووه‌كان.

بارت له‌ چێژی ده‌قدا. كه‌ ئه‌م كتێبه‌ش هه‌ر له‌ لایه‌ن وه‌رگێڕی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه‌ به‌ كوردیكراوه‌ به‌ زوویی ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. كه‌ جۆرێك پاژنووسی ره‌خنه‌گرانه‌ و هونه‌ری پۆستمۆدێرنه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌گره‌كانی سه‌رده‌می خۆی به‌ نێوی باشلار ده‌دات، باشلار هه‌وڵ ده‌دات تایه‌كی ته‌رازوو به‌ قازانجی خوێنه‌ر بشكێنێته‌وه‌، كه‌ بارت دوای كه‌لێنێكی قووڵ، ته‌نیا بوون به‌ خوێنه‌ر.

له‌ناو هه‌موو خوێنه‌راندا خوێنه‌رێك هه‌یه‌، به‌ ناوی ره‌خنه‌گر. بارت ئه‌ویش وه‌كو هه‌موو خوێنه‌رێكی دیكه‌، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌كه‌ی به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵ ده‌زانێ. ره‌خنه‌گر ناتوانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بكات، كه‌ به‌رهه‌م بۆ خوێنه‌ره‌كانی دی واتادار بكات، یاخود روونتری بكات، چونكه‌ له‌ راستیدا هیچ شتێك له‌ خودی به‌رهه‌م روونتر نییه‌.

بارت و رێبازه‌ ره‌خنه‌ییه‌كان.

 153 جار بینراوە