سەرەکی » زانست » توێژینەوەیەكی نوێ، گۆڕانی خێرای كۆرۆنا دەردەخات

توێژینەوەیەكی نوێ، گۆڕانی خێرای كۆرۆنا دەردەخات

كەشتیی نوح

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكایی ئاشكرای كردووە کە هۆكاری خێرای گۆڕانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی پرۆتینێكی دڕكدارەوەیە.

توێژەرانی تەندروستیی ئەمریكا لە نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە پرۆتینێكی دڕكردار كە بە (گوڵەگەنم) ناسراوە هۆكارە بۆ خێرایی گۆڕانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە دواجاریشدا خێرا بڵاوبوونەوەی.

پڕۆفیسۆر (بینج چین) مامۆستای پزیشكیی منداڵانی نەخۆشخانەی بۆستن لەوبارەیەوە دەڵێت: «بە پێی ئەو توێژینەوانەی كراون، ئەو پرۆتینەی بە (گوڵەگەنم) ناسراوە لەسەر بەشی دەرەوەی ڤایرۆسەكە كۆدەبێتەوە و زۆریش جێگیرە هەربۆیە لە كۆرۆناكەی پێشتریش خێراتر بڵاودەبێتەوە».

ئەو پسپۆڕەروونیشیکردەوە کە «پرۆتینی كۆرۆنا بنەڕەتییەكە زۆرجار بەر لەوەی بە شێوەیەكی دروست پەیوەست بێت بە مرۆڤەوە دادەڕما، ئەمەش مانای ئەوەبوو بە دروستی لەگەڵ خانەكاندا یەكیان نەدەگرت، بەڵام دیارە لە بازدانەكانی دواتری ڤایرۆسەكەدا ئەم گرفتە چارەسەربووە و پرۆتینە دڕكدارەكانی سەرەوەی ڤایرۆسەكە بە ئاسانی وەڵامدانەوەیان نییە وەك ئەوەی لەگەڵ ڤایرۆسە بنەڕەتییەكەدا رووی دەدا.

هەرچەندە بۆ یەكەمجار كاتێك هەواڵی گۆڕانی ڤایرۆسەكە بڵاوبووەوە، زۆر لە پسپۆڕانی بواری تەندروستی نیگەران بوون لەوەی ئەو ڤاكسینانەی بەرهەم هاتوون نەتوانن كاریگەربن بۆ جۆرە گۆڕاوەكە، بەڵام دكتۆر چین رایەكی تری هەیە و لەو بارەیەوە دەڵێت: «پێویست بە نیگەرانی ناكات، چونكە دەكرێت بە كەمێك گۆڕانكاریی لە ڤاكسینەكاندا بەسەر ئەو جۆرە گۆڕاوەشدا سەربكەوین».

سەرچاوە: sky news

 96 جار بینراوە