سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەردووکیان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینن

هەردووکیان لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینن

هەردوو ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای هیند «ئەمیتاپاچان و دیبیکا بادوکون» پێکەوە لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینن.

«The Intern» ناوی کۆپی هیندی فیلمەکەیە و پێشتر فیلمەکە نووسخەیەکی ئینگیلزیشی لێ بەرهەمهێنراوە کە هەریەکە لە رۆبەرتۆ دەنیرۆ و ئانا هاسوای رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن. نووسخەی ئەسڵی فیلمە ئینگلیزییەکە ساڵی 2015 کۆمپانیای «Warner Bros» بەرهەمیهێناوەو دوای ماوەیەک نمایشکردنی لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا کە گەیشتە بڕی 195 ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کۆپی فیلمە هندییەکە بڕیاریداوە بەمنزیکانە دەست بەوێنەگرتن لەفیلمەکەدا بکرێت ، ئەوەشی راگەیاندووە کە «ئامیت رافیندرناس» کاری دەرهێنان بۆ فیلمەکە دەکات.

 140 جار بینراوە