سەرەکی » ئەدەب و هونەر » کۆتا یاریی

کۆتا یاریی

سەید جاوید حیدری
وەرگێڕانی: نەسێ جەبار

سێ چوار کاتژمێر پێش هاتنم بۆ سەر جێگاکەم، ژوورەکەم تاریکە، گەرم و خۆشە. بۆنی داری سووتاو دەتوانم لەژێر لێفەکەمەوە هەست پێ بکەم. دەرەوە لە تەنیشت پەردە هەڵدراوەکەوە دەبینرێت، هێشتا بەفر دەبارێت و دەنگی با لە پشتەوەی شووشەی زۆپاکەوە دێت. گەڵای دارەکان دوور دەخاتەوە. کاتێک لەسەر سیسەمەکە راکشام، خەوم لێنەدەکەوت. بیرم لە هاوسەرەکەم دەکردەوە. بە تەواوی خەوم لێکەوتبوو. لە خەودا بووم کە گەرووم فشاری کەوتە سەر و راپەڕیم. هەناسەم بۆ نادرێ، وا هەستەکەم کەسێک دەستی ناوەتە گەرووم. ئازاری هەبوو. چاوەکانم کردەوە و بینیم مەرگ لەسەر سینەم دانیشتووە پڕی داوەتە گەرووم. تا لە پشتی دەستیم نەدا ئازادی نە کردم.
گوتم:

– تۆ کێی؟

– مەرگ.

– هاتووی من ببەی؟

– دەمێکە دەوروخولت دەدەم.

– دەزانم.

– ئامادەیت؟

– هەناسەیەکی قووڵم هەڵکێشا بە دەنگە دەنگ دەرم کردە دەرەوە. دووبارە ویستی بمخنکێنێ. پێم گوت ئارام بگرە.

– هەموو کەسێ ئەمە دەڵێت، بەڵام من کات بە کەس نادەم.

– دەزانم.

– دەزانم کە کاتت بە هاوسەرەکەشم نەدابوو، نەتهێشت بۆ دوایین جار بیبینم، کە دەیەوێت چیم پێ بڵێت، هەتا نەتهێشبوو جلەکانی لەبەرکاتەوە. گەرماوەکە پڕ بوو لە هەڵمی شێواو. نازانم، رەنگە خۆی وستبێتی بەم شێوەیە گیان بسپێرێت و مەرگیش ئاواتەکانی نەگەیاندە جێ. گەرماوەکەی گەرم کردبوو دواتر هەڵمی ئاوەکە چوو بووە ناو سینەیەوە و لە کۆتاییدا مردبوو، ئەگەر ئەمە هەڵبژاردەی خۆی بوو، بۆچی ئاوا کوشندە؟ ئای ئەزیزم.

 

– گوتم: نامەوێ بمخنکێنی، دەمەوێ بەشێوەیەکی تر من ببەی، لەسەر سینگم چووە ئەولاوە و لەسەر سیسەمەکە هاتە خوارەوە و جبە رەشەکەی لە خۆی ئاڵاندەووە و لە تەنیشت پەنجەرەکەوە راوەستا، نەمتوانی دەموچاوی ببینم تا ئەوکاتەش کە رۆی.

– دەی چیت دەوێت؟

– رۆیشتنێکی ئارام و بێ دەرد دەمزانی کە سەیرم دەکات. رووم وەرگێڕاو چاوم بڕیە بنمیچەکە، دەستم بە بیرکردنەوە کرد، ئەو کاتە هیچم بە خەیاڵدا نەدەهات.

– گوتی من هۆکاری جیاوازم هەیە بۆ بردنەوە، بۆ نموونە بە ژەهر، ژهری بۆن و خۆراکی و دەستلێدان…

– نەخێر، نەخێر ژەهریشم ناوێ.

– هۆکاری دیکەش هەیە گوریس بە دارەوە، گیای ژەهری و بەهۆی مادەی بێهۆشکەرەوە و چزو گرتنی گیانلەبەرە درندەکان…هتد. قسەکانیم بری. بیرم کردەوە چۆن دەبێت ئەوەندە مادەی بێهۆشکەر بخۆم تا دەمرم، بەڵام دواتر پەشیمان بوومەوە. کتوپڕ شتێک هات بە مێشکمادا.

– دەمەوێ مێشکم بە گولـلەیەک بپێکی، لە نزیکییەوە دەمانچەیەکی هێنایە دەرەوە و نیشانی دام دواتر لوولەی دەمانچەکەی بەرامبەر سەرم نیشان کرد.

– ئامادەیت؟

– نا کەمێک ئارام بگرە.

– دیسان چی بوو مەگەر تۆ ئەوەت ناوێت؟

– دەمەوێت، بەڵام بەو دەمانچەیە نا، یەکجار چاوێکی لێ بکە هی چ زەمانێکە، ژەنگ گرتوو و کۆنە چ کەسێک ئامادەیە بەوە بمرێت؟ هیچ کەسێ دەمەوێ بە چەکێک بە دڵی خۆم من

ببەیتەوە.

– دەمانچەی دڵخوازی تۆ؟

– مگنوم 44 دەستی هێناوە خوارەوە کەمێک لە ناو بیرکردنەوەدا بوو، دەمانچەکەی بەو لوولە خوار و کۆڵەوە تەماشا کرد دووبارە لەو شوێنەی داناوە کە لێی هێنابوو. هاتەوە نزیک پەنجەرەکە، پەردەکەی لاداو بەفرێکی زۆر باریبوو، بایەکی توند کلوە بەفرەکانی بەهەموو شوێنێکدا بڵاودەکردنەوە. بە دەنگێکی گڕ و پێکەنیناوی گوتی:
م گ ن و م چ ل و چ و ا ر.

– بەڵێ مگنوم 44.

– دەی من دەچم پەیدای بکەم لە جێگاکەت هەڵنەستی من زوو دێمەوە، پەنجەرەکەی کردەوە و خۆی خستە خوارەوە بایەکی سارد و تەزی هاتە ژوورەوە، چوومە پێشەوە گوتم پەنجەرەکە داخە مەگەر نابینی هەوا چەندە ساردە.

– ئۆهـ، ببوورە پەنجەرەکەی داخست و رۆیشت… ئێستا زیاتر لە کاتژمێرێکە چاوەڕێم، بەڵام نەهاتۆتەوە.

سەر‌چاوە
https://nebesht.com/the-end-of-the-game-by-jawed-heydari/

 83 جار بینراوە