سەرەکی » ئاراستە » نوێنەری سوریا: ״تاڵەبانی خاوەنی مەسەلەیەکی سیاسییە״پەڕە 27

لاپەڕەیەک لە مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێنەری سوریا: ״تاڵەبانی خاوەنی مەسەلەیەکی سیاسییە״

ئەم بابەتەی د. خدر مەعسوم وەک خۆی ناوی لێناوە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی دیکەی مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە قۆناغێکدا کە لەلایەک هەم سەرەتای دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێ بووە و هەم جیهانی ئەوێ رۆژێ دابەشبووە بەسەر دوو بلۆکی سۆشیالیزم و سەرمایەداریی و ئیمپریالیزمدا، لەو سۆنگەیەشەوە سەرەڕای ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلال خاوەنی مەسەلەیەکی سیاسیی نیشتمانی و نەتەوەیی بوون، بەڵام لە خەبات لە بەرەی دژایەتی و روبەڕوبوونەوەی هێزە کۆنەپەرست و ئیمپریالیستەکانیش بە پێوەری ئەو رۆژگارە غافڵ نەبوون، هەروەک لێرەدا ئاماژەیەکی وردی داوە بەوەی کە یەکێتی لە هەڵبژاردنی سوریادا وەک دۆستێک، وردبینانە رەفتاری کردووە، نە هەموو هێلکەکانی خستۆتە سەبەتەی دیمەشقەوە و نە وەک هێزێکی بێ ئیرادە خۆی نیشانداوە کە ئەگەر هاوکاریی شام نەبێت ئیدی شۆڕش دووبارە دووچاری هەرەس دەبێتەوە، هەروەک سوریاش لە سەنگی مام جەلال و یەکێتی تێگەیشتووە و ئامادە نەبووە لە سۆنگەی عەرەبچێتی و رەگەزپەرستییەوە هاوشێوەی حەمە رەزا شای ئێران، بە بەڵێنێکی بەعسی عیراق پشت لە دۆستەکانی بکات.

لەلایەکی دیکەوە خستنەڕووی نامەی مام بۆ سەدام و ئەسەد نیشانەی ئەوەیە کە بەڵێ مام هەمیشە ئاشتی لە شەڕ بەلاوە باشتر بووە، بەڵام لە دژوارترین دۆخدا ئامادە نەبووە سازش لەسەر مەسەلەی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان بکات و لەلایەکی دیکەشەوە هەڵسەنگاندنی رژێمی رووخاوی بەعسە کە تاچەند ناڕاستگۆ بووە لە مەسەلەی روبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل و ئیمپریالیزمدا کە بە دوژمنی پلە یەکی خۆیان وەسفیان دەکردو گوایە پشتیوانی سەرسەختی مەسەلەی فەلەستینن، بەڵام کە هاتۆتە سەر حساب و کیتاب مافەکانی کورد و شۆڕشەکەیان لە ئیسرائیل و ئیمپریالیزم بە دوژمنی سەرسەختتر داناوە.

د.خدر مەعسوم

لە 9/11/1977 دا کاتێک ئەنوەر ساداتی سەرۆکی کۆچکردووی میسر لە پەرلەمانی وڵاتەکەی (مجلس الشعب) وتارێکی پێشکەشکرد، ئامادەیی خۆی نیشاندا بچێتە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) بەمەبەستی گەیشتن بە ئاشتی. ئەم وتارەی سادات بووە زەمین لەرزەیەکی بەهێز لەناوەندە سیاسی و حکومییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.

لە مانگی 12ی هەمان ساڵدا لیبیا، سوریا، عیراق، جەزائیر، رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین و کۆماری دیموکراتی گەلی یەمەن (یەمەنی باشووری پێشوو) بەرەیەکی بەرهەڵستکارییان بەناوی بەرەی خۆڕاگرتن و بەرەنگاربونەوە (جبهە الصمود و التصدی) دروستکرد.

دوای ئیمزاکردنی پێکهێنانی بەرەکە، بەیاننامەی کۆتاییان دەرکرد بەڵام عیراق بەهۆی کێشە و ناکۆکییەکانییەوە لەگەڵ سوریادا ئامادە نەبوو کە ئیمزای پەیماننامەکە و بەیاننامەی کۆتایی بکات.

یەکێک لە خاڵەکانی کۆبوونەوەکە، ئاشتبوونەوەی نێوان عیراق و سوریا بوو، بۆ بەهێزکردنی بەرەی سەربازیی عەرەبی لە سنووری نێوان سوریا و ئیسرائیل (بەرەی باکوور).

لەو بارەیەشەوە هەواری بۆمدیەن سەرۆکی جەزائیری ئەندازیاری رێکەوتننامەی جەزائیری نێوان عیراق و ئێران لە ساڵی 1975 ئەو ئەرکەشی خستە ئەستۆی خۆی، لەکاتێکدا پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و سوریا لەوپەڕی خراپیدابوو، سنووری نێوانیان داخرابوو، راگەیاندنی هەردوولاش درێغیان لە یەکتریی نەدەکرد.

یەکەم کۆبوونەوەی بەمەبەستی ئاشتبوونەوە لە نێوان وەفدی عیراق و سوریا لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ دا لە جەزائیر بەڕێوەچوو.

هەواری بومدیەن پێشنیازیکردبوو کە سنووری نێوانیان بەڕووی یەکتریدا بکەنەوە و هەڵمەتی راگەیاندن لەدژی یەکتریی بوەستێنن و ناردنەوەی نەوتی عیراق لە رێگەی سوریاوە بۆ تەرابلوسی لوبنان دەستپێبکاتەوە.

کێشەی گەورە لە سەر رێگەی چاکبوونەوەیەکی خێرا لە نێوان سوریا و عیراق لە هەوڵەکانی بومدیەندا، پێداگریی عیراق لەسەر یارمەتی سوریا بۆ بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و لە پێش هەمووشیانەوە جەلال تاڵەبانی بوو.

لەو رووەوە رۆژنامەی سەفیری لوبنان لە رۆژی ١٥ کانونی دووەمی ساڵی 1978 دا ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیەی بڵاوکردەوە.

وەفدی عیراق لە کۆبوونەوەکەدا دەڵێت: دیمەشق یارمەتیی جەلال تاڵەبانی داوە و دەیدات کە ئێستا سەرکرایەتیی بزووتنەوەیەکی چەکداریی لە «باکووری عیراق» دەکات، بۆیە بۆئەوەی بگەینە رێکەوتنێکی بەرهەمدار، پێویستە یارمەتیدانی تاڵەبانی بووەستێنن و سوریا تاڵەبانی لە «باکووری عیراق» بکێشێتەوە.

وەفدی سوریاش لە وەڵامی وەفدەکەی عیراقدا دەڵێت: یارمەتیی حکومەتی سوریا بۆ تاڵەبانی سنووردار و کەمە، و یارمەتی تاڵەبانی داوە وەکو تێکۆشەرێکی نیشتمانیی عیراق کە لەناو بەرەی گردبوونەوەی نیشتمانیی عیراق (تجمع الوطني العراقي-توع) کاردەکات کە رێکخراوێکی عەرەبی و کوردیی بەرهەڵستکاردی دیموکراسیی تێدایە. تاڵەبانی بڕوای بە یەکپارچەیی خاکی عیراقە و داوا دەکات رێکەوتننامەی 11 ئادار کە ئۆتۆنۆمی دەدات بە کورد لە چوارچێوەی یەکپارچەیی خاکی عیراق جێبەجێ بکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە تاڵەبانی مووچەخۆرێکی ئێمە نییە بڵێن راوەستە و رابوەستێت، بەڵکو خاوەنی مەسەلەیەکە، شەڕ دەکات بۆئەوەی مافەکانی بەدەست بهێنێت. ئەگەر لێکتێگەیشتن لە نێوانماندا هەبێت، دەتوانین رۆڵێکی ئەرێنیمان هەبێت لە گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان تاڵەبانی و بەرهەڵستکارانی عیراق لەگەڵ ئێوەدا.

لەم روەوە عەبدولحەلیم خەدام سەرۆکی وەفدەکەی سوریا بە وەفدەکەی عیراق دەڵێت: جەلال تاڵەبانی نامەی بۆ بەرپرسانی عیراق ناردووە لە کاتی بەستنی یەکەم کۆبوونەوەی بەرەی خۆڕاگرتن و بەرەنگاربوونەوە لە لیبیا کە ئامادەیە شەڕ رابگرێت و چالاکییە سیاسیییەکانی دژی حکومەتی عیراق سڕ بکات، ئەگەر حکومەتی عیراق پێیوایە شەڕی کورد کار دەکاتە سەر بەشداربوونی عیراق لەو بەرەیەو توانای بەشداریکردنی لە ئەرکی نەتەوایەتیی عەرەبی کەم دەکاتەوە و رێگە بە عیراق دەدات کارابێت لەناو بەرەکەدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی پیلانەکانی نێوان سادات و ئیسرائیل. کە ئەم هەڵوێستەی تاڵەبانی بەلای ئێمەوە وەک سوریا شایانی رێز لێگرتنە.

هەواری بۆمدیەن هەوڵیدا هەمان رێکەوتنی ئێران و عیراق لە جەزائیر دووپات بکاتەوە لە نێوان سوریا و عیراق و دووبارە کورد بکرێتە قوربانی، بەڵام ئەمجارەیان سەرکەوتوو نەبوو.

دەقی نامەکەی مام جەلال بۆ سەدام:
سیادة الاستاذ صدام حسین نائب رئیس مجلس قیادة الثورة المحترم:
بعد التحیة والاحترام
لقد اکد الاتحاد الوطني الکردستاني وسائر القوی التقدمیة الکردیة علی الدوام، اسناد ودعم الشعب الکردي لنضال شقیقه الشعب العربي ضد الاستعمار والصهیونیة ومن اجل تحریر فلسطین واستحصال شعبها في تقریر المصیر. ودعونا مرارا علی مشارکة العراق الفعلیة فی معارک الامة العربیة ضد العدوان الصیهونی الامبریالی والی ارسال الجیش العراقی الی الجبهة الشمالیة والشرقیة بدلا من دفعه لحرق وتدمیر قری ومزارع وبساتین کردستان العراق في حرب ابادة ظالمة ضد الشعب الکردي المٶمن بالاخوة العربیة الکردیة وبالتلاحم الکفاحي العربي الکردي. وتاکیدا لمواقفنا النضالیة المعروفة نری من الضروری الاعلان عن:

اولا- تاییدنا لقرار مجلس قیادة الثورة لارسال الجیش العراقي الی الخطوط الامامیة للجبهة الشمالیة ولقرار اسهام العراق فی جهد عربی مشترك ضد الموآمرة الاستعماریة – الصهیونیة – الساداتیة الرامیة الی ترکیع الامة العربیة وفرض الحلول الاستسلامیة علی دولها التی وصلت الی ذروتها في اتفاقیتی کامپ دیڤید الخیانیتین.

ثانیا- اعتقادنا بان الاسهام الجدی والفعال یتطلب جبهة داخلیة متماسکة متینة، ووحدة وطنیة راسخة سداها الاخوة العربیة الکردیة ولحمتها اتحاد القوی التقدمیة العراقیة مما یحتم اطلاق الحریات الدیمقراطیة للشعب العراقي وازالة آثار الارهاب والاعتقالات والاعدامات وانهاء حرب ابادة ضد الشعب الکردي وتنفیذ الحل الدیمقراطي للقضیة الکردیة العادلة مع ممثلی الشعب الکردي الحقیقیین.

ثالثا- موقفنا المبدئي الثابت حول استعداد الثورة الدیمقراطیة المندلعة في کردستان العراق، تسهیل مهمة الجیش العراقی القومیة في الدفاع عن الامة العربیة والثورة الفلسطینیة، واداء دورنا الوطني کاملا في حمایة حدود الجمهوریة العراقیة، جمهوریة العرب والاکراد، ولصد المٶامرات الاستعماریة –الصهیونیة – السنتویة ضد استقلال وطننا ومکتسبات شعبنا العراقي. اننا سنکون دوما وابدا قوة مساندة فعالة للثورة الفلسطینیة و للجیوش العربیة المدافعة عن حقوق وشرف الامة العربیة، کعهدنا دوما ووفاء لتقالیدنا القومیة الموروثة من عهد القائد الکردي الشیهر صلاح الدین الایوبي حتی تقالید المناضلین التقدمیین الاکراد فی عهدنا الراهن.

وتفضلوا قبول احترامنا وتمنیاتنا الطیبة.
3/10/1978
جلال الطالباني
الامین العام للاتحاد الوطني الکردستاني

 

دەقی نامەکەی مام جەلال بۆ حافز ئەسەد:

الاخ الرئیس
تحیة نضالیة حارة

یشرفنی ان انقل الی سیادتکم تحیات القوی التقدمیة الکردیة المٶتلفة في الاتحاد الوطني الکردستانی ومعه مقرونة بتمنیاتی الصادقة بنجاح نضال الامة العربیة المجیدة ضد العدوان الصهیونی الامپریالي و ضد المٶمرات الخیانیة اللئیمة التی طبخت من کامپ دیفید لترکیع الامة العربیة وفرض الحلول الاستسلامیة علیها و بغیة اعادة النفوذ الاستعماري الی شرقنا وتثبیت الکیان العنصري الصهیوني علی اشلاء الشعب الفلسطیني المناضل تحت قیادة منظمة التحریر الفلسطینیة من اجل حقوقه الوطنیة المشروعة، ویسعدنی ان ابلغ سیادتکم مضمون الرسالة التی وجهناها الی رئیس الجمهوریة العراقیة ونائبه ملخخین فیها اراء ومواقف ثورتنا المندلعة في کردستان العراق لتحقیق الدیمقراطیة لشعبنا العراقي والحکم الذاتی لکردستان العراق ضمن الجمهوریة العراقیة.

وننتهز هذه الفرصة لنٶکد من جدید اسنادنا وتآییدنا لقرار الحکومة العراقیة بارسال الجیش العراقی الی الجبهة الامامیة ضد العدو لصهیونی ولقرارها الاشتراك في جهد عربي مشترك لاحباط اتفاقیتی کامب دیفید الخیانیتین باعتبار هذین القرارین تعبیرا عن رغبتنا الاکیدة من تعبث طاقات العراق وامکانیات شعبه وزجها في معرکة الامة العربیة ضد العدو الحقیقی للعرب وللانسانیة بدلا تبدیدها في حرب ابادة ضالة ضد القومیة الکردیة التی آخت القومیة العربیة قرونا عدیدة وشارکتها الضراء ومعارك التاریخ الکبری ضد العدوان الاجنبي منذ عهد صلاح الدین الایوبی حتی عصرنا الراهن.

ان قناعاتنا المنطقیة بان احلال السلام في العراق و تلبیة الحقوق الدیمقراطیة والقومیة المشروعة للشعب الکردي، هما القاعدتان الراسختان لاعادة الوحدة الوطنیة للشعب العراقی، هي التي تدفعنا الی مطالبتکم والعمل لاقناع الحکومة العراقیة بالعدول عن حرب الابادة ضد القومیة الکردیة. لذلك فان اسهامکم فی انهاء حرب اقتتال الاخوة واحقاد اخوتکم الاکراد حقوقهم المشروعة هو اسهام حقیقی في توفیر مستلزمات المشارکة في الجهد العربي الموحد ضد العدو المشترك.

وتفضلوا بقبول تمنیاتنا الصادقة لکم بالصحة والموفقیة
اخوکم المخلص
جلال الطالبانی
الامین العام للاتحاد الوطني الکردستاني

      رێکەوتننامەی کامپ دەیڤد نێوان میسر و ئیسرائیل 1979

      کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی بەرەی دژ بە کامپ دەیڤد

 657 جار بینراوە