سەرەکی » مانشێت » ״وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ پەرلەمان كۆدەبێتەوە״

״وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ پەرلەمان كۆدەبێتەوە״

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 12/4/2021، وەفدی دانوستانكاری هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاندووە: دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان رۆژی دووشەممە سەعات 11 لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە. «لە كۆبوونەوەكەدا وردەكاریی رێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەبارەی بودجە، پرسی دابەشكردن و لێبڕینی مووچە، پشكی هەرێم لە بودجەی عیراقدا، كاتی رەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم بۆ پەرلەمان، تاوتوێ دەكرێن».

 558 جار بینراوە