سەرەکی » هەمەڕەنگ » راغب عەلامە، دانی بە هەڵە گەورەكەی ژیانیدا ناپەڕە 27

راغب عەلامە، دانی بە هەڵە گەورەكەی ژیانیدا نا

بۆ یەكەمجار هونەرمەندی لوبنانی راغب عەلامە، دانی بەوەدانا كە لە ژیانیدا یەكجار لەلایەن ژنێكەوە هەڵخەڵێندراوە و بە درۆ وتویەتی ژنیەتی، لەكاتێكدا چوار ساڵ لەگەڵی بووە بێ‌ ئەوەی بە رەسمی ژنی بێت، ئەم رووداوەش لە ساڵانی نەوەدەكان بووە، ئەم ژنە وەكو راغب خۆی دەڵێت‌ لە خشتەی بردووە و وای لێكردووە لە تەلەفزیۆنەكانی ئەو سەردەمە بڵێت ژنیەتی و ئەمەشی بە یەكێك لە گەورەترین هەڵەكانی ژیانی داناوە.

ئەم لێدوانە نوێیەی راغب عەلامە، سۆشیال میدیای سەرقاڵكردووە لەكاتێكدا وتیشی: هەموو پەیوەندییە سۆزدارییەكانی لە رابردوو جدی بوون و هیچیان بۆ كاتبەسەربردن نەبووە.

 678 جار بینراوە