سەرەکی » هەواڵ » پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامەكان دەكات

پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامەكان دەكات

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پێشنیازەیاسایەك بكات.

بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە پێكهاتووە لە: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانە؛ (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان)، (پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان)، (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان)، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێم.

 331 جار بینراوە