سەرەکی » راپۆرت » بوژانەوەی سەیرانگاکان

بوژانەوەی سەیرانگاکان

بەدواداچوونی: ھاشم غەمگین

بوژانەوەی کەرتی گەشتیاریی و پێشخستنی سەرچاوەیەکی گرنگی داھات دەبێت بۆ دارایی حکومەتی ھەرێم و رەخساندنی ھەلیکار بۆبێکاران،لەگەڵ ئەوەی چەندین ناوچەی گەشتیاری لە کوردستان ھەیە، بەڵام بەھۆی پشتگوێخستن و ئاوڕلێنەدانەوە و فەرامۆشکردنیان، بێ خزمەت و بێ پڕۆژەن، بۆیە بۆ چاککردنی سەیرانگاکان و بەرەو پێشبردنی بە کورتی چەند سەرنج و پێشنیارێک دەخەینە روو بەھیوای ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.

ھاتوچۆ
بەگشتی خەڵکی کوردستان لە رۆژانی ھەینیدا بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی رووداوی ھاتوچۆ نەکەوێتەوە و بە سەلامەتی گەشتەکان ئەنجام بدرێت پێویستە ھێزەکانی ھاتوچۆ ئامادەییان لەزۆربەی ڕێگاوبان و بازگەکان و سەیرانگاکاندا ھەبێت. بۆئەوەی رێگری لە تیژڕەوی و دروستنەبوونی رووداو بکەن، هەروەها پێویستە ھێماکانی ھاتوچۆ، ناوی شوێنەکان بەشێوەیەکی جوان لە زۆربەی شەقامەکان و فەرعەکاندا دروست بکرێت و ھەڵبواسرێت، بۆئەوەی ئەوانەی دێنە سەیرانگاکان و شارەزانین، گرفتی ھاتوچۆ و پرسیارکردن و گەڕانیان بۆ دروست نەبێت.

٣-زۆرێک لە سەیرانگاکان دەکەونە قەزاو ناحیەوگوندەکانەوە، گرفتی ھاتوچۆی ھەیە و قیرتاونەکراوە یان قیرکراوەکان تاسە و چاڵی تێدایە و زیان بە ئوتۆمبێل دەگەیەنێت و قەڕەباڵغی ھاتوچۆ دروست دەکات، ھەموو ئەمانە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پێویستی بەتەرخانکردنی بودجە و داڕشتنی بەرنامەیەک ھەیە بۆ سیانەکردن و قیرتاوکردن و چاککردنەوەیان.

پاکو خاوێنی
پاککڕاگرتنی سەیرانگاکان و جوانکردن و دابینکردنی کەرەستە و پێداویستییەکانی پاککژیی و چاودێریکردنیان ئەرکی شارەوانیەکانە لە سەیرانگاکاندا بەرجەستە و پیادەی بکەن، بەشێوەیەک گەشتیاران لەوشوێنانە ھەست بە خۆشی بکەن و ئەوکاتانەی لەوێن بەخۆشی بەسەریبەرن.بۆ ئەو مەبەستە لەخوارەوە چەند سەرنج و تێبینی و پێشنیارێک دەخەینە روو…دانانی سەلەی خۆل بە پلێتی ئاسن لەگەڵ تێکردنی عەلاگەی گەورە لە رێرەوەکان و لە نزیک ئەو شوێنانەی گەشتیاران لێی دائەنیشن، بۆ ئەوەی پاشەڕۆکان بخرێتە سەلەکانەوە و فڕێ نەدرێتە سەر زەوی و پاک و خاوێنی رابگیرێت.

شارەوانیەکان لیژنەیەکی چاودێرییان ھەبێت بۆ پابەندبوونی گەشتیاران بەرێنماییەکانەوە، بۆ ئەوەش سەرپێچیکار لەکاتی پابەندنەبوونیان سزا بدرێت.بەشێک لە سەیرانگاکان کەوتوونەتە ناوچە شاخاوییەکان و بەرز و نزمی زۆری تێدایە، پێویستە بەشێوەیەکی جوان و ھونەریی ڕێرەو و پلیکانە لەو شوێنانەی پێویستن دروستبکرێت بۆ ئەوەی ھەموو چینوتوێژەکان بتوانن بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی بکەن و دوچاری کەوتن و شکان نەبنەوە.زۆرێک لە کەپری سەیرانگاکان بەشێوەیەکی ھونەریی و ئەندازیاری و کەرەستەی سەردەم دروستنەکراون و ناڕێکن، لەبەرئەوەی لە ژێرچاودێری خەڵکدایە و حکومەت لێی بەرپرسیار نییە و ھەر پارە پەیدا دەکەن، بەبێ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت یان ھەماھەنگی شارەوانی ھەبێت لەگەڵیان بۆ چاککردنەوە و دروست کردنی…

زۆر جار لەسەیرانگاکاندا گرفتی دەستشۆر و تەوالێت دروست دەبێت بۆ گەشتیاران، بۆیە بۆ پاکڕاگرتنیان، لەو شوێنانەی پێویستن، پێویستە شوێنی دەستشۆر و تەوالێت بۆ گەشتیاران دروست بکرێت…

-بۆ دروست بوونی حاڵەتی لەناکاو یان کەوتنەوەی رووداوێک، پێویستە دەزگای تەندروستی تیمەکانی فریاگوزاری ئامادەییان لە سەیرانگاکانداھەبێت.

بازاڕ
دروستکردنی بازاڕ بەشێوەیەکی جوان و مۆدێرن لە سەیرانگاکان بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی گەشتیاران و خستنەڕووی کاڵاو شمەک وبەرھەمی خۆماڵی خەڵکی ناوچەکە.

زۆرێک لەو گەشتیارانەی دێنە سەیرانگاکان خەڵکی شارەکانی سنوری حکومەتی عێراقن بۆ مانەوەو پشوودان لەسەیرانگاکان پێویستە ھوتێل یان خانوو لەسەیرانگاکاندا ھەبێت، هەروەها-پێویستە رێستۆرانت و کافتریا لەسەیرانگاکاندا ھەبێت.

لە زۆربەی لەسەیرانگاکانی کوردستان ئاسار و ئەشکەوت و مەرقەد و شوێنی پیرۆزی تێدایە، بۆیە پێویستە گرنگی بە جوانکردن و نۆژەنکردنەوەیان بدرێت بۆ ئەوەی گەشتیاران ئارەزووی سەردانیکردنی بکەن.

سەیرانگای دوکان
سەیرانگای دوکان یەکێکە لە شوێنە گەشتیارەکانی کوردستان کەمێژوویەکی دێرینی ھەیە و بەردەوام گەشتیاران رووی تێدەکەن، بەوەی کە ھەڵکەوتەی ناوچەکە شاخاوییە و دەریاچەی لێیە و زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانیش لەم سەیرانگایەدا دەستەبەرکراوە، ئەوەی جێگەی سەرنج و تێبینیە بەلامانەوە ئەوەیە کە کەناری دەریاچەی دوکان لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە دەستی بەسەرداگیراوە، بۆیە ھیچ پرۆژەیەکی وای لێ ئەنجام نەدراوە کەجێی دڵخۆشی بێت.

هەروەها پێشنیار دەکەم حکومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەیەک تەرخان بکات بۆ جوانکردنی سەیرانگای دوکان و نۆژەنکردنەوەی بەشێوەیەک بە چواردەوەری کەناری دەریاچەکەدا بەشێوەیەکی ئەندازەیی رێرەوێک دروستبکات بۆ پیاسەکردن و دانیشتن وێنەگرتن و راوەستانی گەشتیاران.

پاشان لە دوای رێرەوەکە چواردەوەی دیارچەکە بکرێتە پارک و شوێنی پشودان، دواتر لەدوای پارکەکە کەپر بەشێوەیەکی جوان دروست بکرێت بۆ دانیشتن و بەسەربردنی ئەوکاتانەی لەوێن.

 511 جار بینراوە