سەرەکی » کەلتوور » رۆمانی دێو بەهمەنپەڕە 24

رۆمانی دێو بەهمەن

دێو بەهمەن تازەترین رۆمانی چیرۆكنووس و رۆماننووس محەمەد كەریم-ە كە لە دووتوێی (276) لاپەڕەدا دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان لەسەر ئەركی نووسەر چاپی كردووە.
ئەم رۆمانە باس لە زامە قووڵەكانی شەڕی ناوخۆ و ناڵە و هاواری قوربانییەكانی ئەو جەنگە ماڵوێرانكەرە دەكات، رۆمانەكە بە جوانی گوزارشت لەو ساتەوەختە ناخۆشە دەكات كاتێ بە كەسێك دەوترێت چەند سەعاتێكی ترە و گوللـەبارانت دەكەین كە هیچ تاوانێكی نەكردووە. مرۆڤ لە ساتێكی وەها ناسك و ئاڵۆزدا هەست بەچی دەكات؟ ئایا تەسلیمی مەرگێكی ناوەختە دەبێت یان بەرگریی دەكات و خۆی بە دەزوولەی هیوادا هەڵدەواسێت؟ رووداوەكانی رۆمانی دێو بەهمەن كە هەم گێڕەوەی رۆمانەكەیە و هەم (پاڵەوان) یان كارەكتەری سەرەكی رۆمانەكەیە، بەو ساتە پڕ ئازارە دەستیپێدەكات و وردە وردە رووداوەكان گەشە دەكەن و پەل دەهاون بۆ رووداوی تر و خوێنەر دەخەنە دڵە راوكێیەكی سەیرەوە كە دەستی لەسەر دڵێتی و بە شەوقەوە دوای رووداوەكان دەكەوێ و چاوەڕێ دەكات بزانێ چارەنووسی دێو بەهمەن چی دەبێت؟ باشتر وایە خوێنەر خۆی لەگەڵ خوێندنەوەی رۆمانەكەدا بگاتە وەڵامی ئەو پرسیارە.
رۆمانی دێو بەهمەن وەكو نووسین چوارەم كتێب و وەكو نووسین و وەرگێڕان بیست و یەكەمین كتێبی محەمەد كەریمە.

print

 167 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*