سەرەکی » هەمەڕەنگ » چه‌مچه‌ماڵ، كۆنفرانسی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند به‌ڕێوه‌‌چوو

چه‌مچه‌ماڵ، كۆنفرانسی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند به‌ڕێوه‌‌چوو

دوێنی سێشه‌ممه‌ 25/5/2021 له‌مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ زانكۆی چه‌رموو توێژینه‌وه‌ی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، كۆنفرانسێكی تایبه‌ت رێكخست.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا، دكتۆر سه‌ڵاح ره‌زا سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، وتارێكی پێشكه‌ش كردو رایگه‌یاند: «فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند رۆڵی به‌رچاوی بینووه‌ لە بواری ‌مێژوو شیعرو كه‌لتوردا.

باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته‌ زیاتر ئاوڕ له‌زانكۆكان بدرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ناوخۆدا نه‌مێنێته‌وه‌ توێژینه‌وه‌كانمان بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆئه‌وه‌ی به‌دیكۆمێنتكردنی مێژووی كوردستان بناسرێت.

لە puk میدیاوە

 442 جار بینراوە