سەرەکی » ئابووری » عیراق دانوستان لەگەڵ ئێران دەكاتپەڕە 27

70 %ی ئاوی دوكان كەمبۆتەوە

عیراق دانوستان لەگەڵ ئێران دەكات

بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دوكان بە رێژەی (70 %) بەراورد بە ساڵی رابردوو، مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا دانوستان لەگەڵ ئێراندا دەستپێدەكەن.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق، لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەكە، سەردانی بەنداوی دوكانیان كرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئاستی ئاو و دۆخی بەنداوەكە و چاودێریكردنی كاری نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكە.

لەوبارەیەوە، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق وتی، «سەردانەكەمان لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بووە، بۆ چاودێریكردن و ئاگاداربوون لەو كێشە و ئاستەنگانەی كە رووبەڕووی پڕۆژەكان دەبنەوە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان».

وتیشی: «لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكە و ئەو ستافەی لەوێ كار دەكەن كۆبووینەوە و گوێمان لە گرنگترین كێشە و ئاستەنگەكانی كاركردن و بڕی داهاتەكان و سیاسەتی بەكارخستنی ئێستا لە بەنداوەكە گرت».
جەختی كردەوە، دەبێت چارەسەری خێرا و كاریگەر و كۆتایی بدۆزنەوە بۆ ئەو كێشە و ئاستەنگانە، چونكە سەلامەتی بەنداوەكان یەكێكە لە كارە لە پێشینەكانی وەزارەتەكەمان.

لەبارەی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكەش، ئەو وەزیرەی حكومەتی عیراق وتی:»لەچەند رۆژی داهاتوودا دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی دەستپێدەكەین، بەمەبەستی زیادكردنی بەردانەوەی ئاو بۆ زێی بچوك».

 197 جار بینراوە