سەرەکی » کەلتوور » لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 424 لاپەڕەدا کتێبی (لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا- گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نوسەر و وەرگێڕ (ئازاد بەرزنجی)کردوویەتی بە کوردی و یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

لەم کتێبەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەم فەیلەسووف و بیرمەند و نووسەرانەدا دەخوێنیتەوە: «ئایزایا بێرلین. نیچە. مارکۆزە. کارل پۆپەر. یۆرگن هابرماس. ئالان تۆرین. پۆڵ ڕیکۆر. فۆکۆیاما. ئەنتوانێت فۆک. ئایریس مێردۆک. میلان کوندێرا. ناتالی ساروت. ئالان ڕۆب گرێ». ئەم کۆمەڵە بیرمەند و ئەدیبە خۆرئاواییە، هەریەکەیان لە بوارێک لە بوارەکانی فیکر و ئەدەبدا رۆڵی کاریگەریان هەبووە.

 80 جار بینراوە