سەرەکی » وەرزش » رۆناڵدۆ خاوه‌نی زۆرترین هه‌واداره‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

رۆناڵدۆ خاوه‌نی زۆرترین هه‌واداره‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ به‌رده‌وامه‌ له‌ گرتنی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی‌ زۆرترین هه‌واداریان له‌ پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه‌ و تاكه‌ وه‌رزشكاریشه‌ له‌نێو لیستی ئه‌و 10 كه‌سایه‌تیه‌ی زۆرترین هه‌واداریان هه‌یه‌.

به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی كه‌ 50 كه‌سایه‌تی له‌خۆی ده‌گرێت له‌ رووی بوونی زۆرترین هه‌وادار له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌نه‌دی ئه‌نجام دراوه‌ و ناوی كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كانی شۆشیال میدیای له‌ لیسته‌كه‌ ناوه‌.

دامه‌زراوه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ریزبه‌ندیه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وادارانه‌ی‌ كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تویته‌ر و فه‌یسبووك و ئینستاگرام و یوتوب و تیك تۆك و تویچ هه‌یانه‌.

له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌شدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشه‌نگی گرتووه‌ كه‌ 517 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه‌ و له‌ نێو وه‌رزشكاران له‌ پێش لیۆنێل مێسی دێت كه‌ 10 پله‌ له‌ دوایه‌وه‌ دێت و مێسی خاوه‌نی 298 ملیۆن هه‌واداره‌و هۆكاری هاتنیشی له‌ پله‌ی 11یه‌می ریزبه‌ندی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێسی ته‌نها له‌ فه‌یسبووك و ئینستاگرام ئه‌كاونتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر به‌كار ناهێنێت.

له‌ ریزبه‌ندیه‌ گشتیه‌كه‌دا دوای رۆناڵدۆ جه‌ستن بیبه‌ر دێت كه‌ خاوه‌نی 455 ملیۆن هه‌واداره‌ و پله‌ی سێیه‌میش بۆ ئاریانا گراندییه‌ به‌ 429 ملیۆن هه‌وادار.
له‌ ریزبه‌ندی وه‌رزشكارانیش دوای مێسی نێیمار دا سیلڤا دێت كه‌ له‌ پله‌ی دوانزه‌یه‌م دێت و 283 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه‌.

 74 جار بینراوە