سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەولێر، سێ كورتە فیلم نمایش دەكرێت

هەولێر، سێ كورتە فیلم نمایش دەكرێت

رۆژی 14/6/2021 لەهۆڵی سەنتەری ئاڵا لەهەولێر بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، سێ كورتە فیلم لە دەرهێنانی هونەرمەند «دەوەن نەوزاد» نمایشكرا، کە بریتیبوون لە کورتە فیلمەکانی (ژن، دەرگا داخراوەكان، لەسورایدا).

دەربارەی ئەم کورتە فیلمانە دەوەن نەوزاد وتی: ئەم سێ كورتە فیلمە بەرهەمی ساڵانی (2009، 2011، 2019)، بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆناوە كارەكانم راگرت، ئێستاش خەریكی فیلمێكی ترم.

وتیشی: خۆشحاڵم بە رەخنەی ئەو کەسانەی ئامادەی نمایشی فیلمەکانم بوون، هەروەها وەک ژنێکیش توانیومە دنیای ژنی كورد و كێشەو گیروگرفتەكانیان لەهونەری سینەمادا بەرجەستە بكەم هەتا بتوانرێت بەرگری لەمافەكانیان بكرێت.

سەباح شكور

 139 جار بینراوە