سەرەکی » ئاراستە » بەكارهێنانی ئامێری چەقچەق بۆ دروێنەپەڕە 24

گوندی جونا - ئاکرێ

بەكارهێنانی ئامێری چەقچەق بۆ دروێنە

دڵبرین شیروانی _ ئاكرێ

ئامێری «چەقچەق» ئامێرێكی بچووكەکە تێچوویەکی کەمی هەیە، لەو ناوچانەدا بەكار دەهێنرێت كە بەردەڵانە و بەرهەمی كشتوكاڵی تێیدا بەکەمی باڵا دەکات و ئامێری دەڕاسە بۆ ئەو شوێنانە ناگونجێت. ئەم ئامێرە ئێستا لە بری دەڕاسە بەكاردەهێنرێت.

گوندنشینانی جونا-ی سەربە قەزای ئاكرێ ماوەی سێ ساڵە بە ئامێری چەقچەق دروێنەی گەنم و جۆ دەكەن، هاووڵاتیانی گوندەكەش رایدەگەیەنن كە ئەوان لە دەرەوەی وڵاتەوە ئەم ئامێرەیان پەیدا كردووە.

گوندنشینانی جونا هەروەها دەڵێن: «سوودی ئامێری چەقچەق ئەوەیە كە ئەم ئامێرە هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە و دەمەكەی بچووكە، لەكاتێكدا دەڕاسە دەمەكەی پانە و هەموو زەوییە كشتوكاڵییەكان ناگرێتەوە.

جوتیاران دەڵێن بەهۆی كەمیی بارانبارینەوە گەنمی ئەمساڵ باش نییە، بۆیە چەقچەق سوودی ئەوەیە دەتوانێت هەموو گەنمەكەی پێ دروێنە بكرێت.

لەساڵانی رابردوودا جوتیارانی كوردستان بە دەست دروێنەیان دەكرد، تا ئامێری دەڕاسە ئەو بۆشاییەی بۆ هاووڵاتیان پڕكردەوە، ئێستاش بەهۆی وشكەساڵییەوە كە گەنم و جۆ باڵا ناکەن، بۆ دروێنەی دەڕاسە بەكارنایەت، هاووڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكان زیاتر ئامێری چەقچەق بەكاردەهێنن و ئەركی قورسی هاووڵاتیانی ئاكرێی كەم كردۆتەوە.

 375 جار بینراوە