سەرەکی » زانست » روسیا لە باشووری ئەفریقیاوە لە گەردوون دەڕوانێت

روسیا لە باشووری ئەفریقیاوە لە گەردوون دەڕوانێت

كەشتیی نوح

ئاژانسی ئاسمانیی روسیا بڕیاریداوە وێستگەیەکی چاودێری گەردوونیی لە باشوری ئەفریقیا دابمەزرێنێت.

ئەو بڕیارەش لە دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا كۆمپانیایەكی تایبەت بە بواری بەرهه مهێنانی ئامێرە ئاسمانیەکانی روسیا و حكومەتی ئەفریقیای باشور رێكەوتنێكیان ئیمزا كردووە و بەپێی ئەو رێكەوتنامەیە، روسیا ئەو وێستگەی چاودێرییە لە زەوییەكانی كۆماری باشوری ئەفریقیادا دادەمەزرێنێت .

ئاژانسی ئاسمانی روسیا (روسكۆسمۆس) لە بەیاننامەیەكیدا ئاشكرایكردوە، بڕیارە ئەركی ئەو وێستگەیە تایبەت بێت بە ئاشكراكردنی هەموو ئەو تەنە ئاسمانییانەی كە دووری جیاوازیان هەیە لە زەوییەوە و وێستگەکە دەتوانێت لە بەرزی 40 هەزار كیلۆمەتر بۆ 120 هەزار كیلۆمەترە تەنی ئاسمانیی ئاشكرا بكات.

هەروەها وێستگەکە دەتوانێ چاودێری ئەو گەشەسەندنە مەترسیدارانە بێت كە لە ئاسمانی نزیك زەوی بە رێوەیە و دەبێت ئەو تۆڕە روسییە لە چوار چاودێرگە پێكبێت و یەكەمیشیان ماوەیەك لەمەوبەر لە زەوییەكانی بەرازیل دانرا.

(یوری روی) بەرێوەبەری گشتی دروستكردنی وێستگەكانی چاودێری سەر بە تۆڕی ئاشكراكردنی ئاسمانی روسیا وتی: هەرچەندە كۆماری باشوری ئەفریقیا روبەڕووی گوشارێكی زۆر بووەوە بۆ ئەوەی ئەو چاودێرگەیە لە وڵاتەكەی دانەنرێت، بەڵام ملكەچ نەبوو بۆ ئەو گوشارانە و بە تەواوی هاوكاریمان دەكات لەسەر كەوتنی ئەركەكەماندا.

سەرچاوە: Sputnik

 168 جار بینراوە