سەرەکی » ئابووری » هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌خرێته‌وه‌ گه‌ڕ

هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌خرێته‌وه‌ گه‌ڕ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ، پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ جێبەجێدەکات كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه جووتیاران ده‌توانن له‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان سوودی لێببینن.

فریاد نه‌جمه‌دین، لێپسراوی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،‌ به ماڵپەڕی‌ (PUKmedia)ی راگه‌یاندووە، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه،‌ چه‌ترێك بۆ هه‌فته‌بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بودجه‌ی 45 هه‌زار دۆلار، له‌لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ (IOM) دروستكرا.

وتیشی: «مه‌به‌ست له‌ دروستكردنی ئه‌م چه‌تره‌ ئه‌وه‌یه‌ جووتیاران بتوانن سوود له‌و هه‌فته‌بازاڕه‌ ببینن بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانیان له‌هه‌ر چوار وه‌رز‌ی ساڵدا، کە پێشووتر ده‌توانرا ته‌نیا له‌ یه‌ك وه‌رزدا سوودی لێ ببینرێت».

 72 جار بینراوە