سەرەکی » هەمەڕەنگ » کورتە فیلمی كچی با دەچێت بۆ فیستیڤاڵی چیۆنگ جوی

کورتە فیلمی كچی با دەچێت بۆ فیستیڤاڵی چیۆنگ جوی

كۆمپانیای Row co بۆ په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم له‌ تاران ‌رایگه‌یاند كورته‌ فیلمی «كچی با» ‌ ده‌رهێنانی دانا كەریم له‌ به‌شی پێشبڕ‌كێی هه‌ژده‌هه‌مین خولی فیستیڤاڵی چیۆنگ جوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورته‌ فیلم له‌ كۆریای باشوور cisff وه‌رگیراوه‌ و فێستیڤاڵەکەش له ‌20/8/2021 به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت.

دەربارەی فیلمەکە «دانا كه‌ریم»ی ده‌رهێنه‌ری فیلمەکە وتی: ئه‌م فیلمه‌ به‌رهه‌می هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ‌رۆشنبیری و ده‌زگای میدیایی كوردساته‌.

سینه‌ماتۆگرافی عەلی ره‌زا مورادی-یەو ر‌ێكه‌وت محەمەد مۆنتاژی کردووە و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ر‌اوكۆ بۆ په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم له‌ تاران كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.

ژمارەیەک ئه‌كته‌ر لەم کورتە فیلمەدا بەشدارن لەوانە: «قادر جەلال، ئه‌خته‌ر كەریم» چەندین ئەکتەری تر و فیلمەکە ‌‌‌ساڵی 2021 به‌رهه‌مهێنراوه‌.

PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر

 248 جار بینراوە