سەرەکی » کەلتوور » رامانێک لە نەوشیروان مستەفا ئەمین

رامانێک لە نەوشیروان مستەفا ئەمین

لە دووتووێی 709 لاپەڕەدا کتێبی «رامانێک لە نەوشیروان مستەفا ئەمین» نووسینی «مەجید ساڵح» چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لە بەشێکی پێشەکیی کتێبەکەدا هاتووە: لە کۆتاییەکانی یەکەمین جەنگی جیهانیدا، نوخبەی مونەوەر و تێگەیشتووی کورد، هەموو تەقەلاکانی خۆیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی کوردیش لە کاروان دوا نەکەوێ، بەڵکو وەک هەموو نەتەوەکانی دنیا، لەو خۆشبەختانەی کە پێشکەوتنە پیشەسازی و کشتوکاڵی و ئابورییەکانی مۆدێرنە لەگەڵ خۆیدا هێنابووی، کەڵک وەرگرێ و بچێتە ریزی نەتەوە ئازاد و پێشکەوتووەکانەوە، بەڵام بەرژەوەندییە ئیستعمارییەکان بوون بە بەربەست لە بەردەمی ئەو خەونە، نیشتمانی کوردان وەک کەلاک لە نێوان چوار نەتەوەی تورک و فارس و عەرەبدا دابەشکرا و خرایە بەردەمی چارەنووسێک کە مێژووەکەی بە خوێن و فرمێسک نووسرایەوە.

 430 جار بینراوە