سەرەکی » ئابووری » فشارەكان بۆ ناردنی موچە چڕ دەبنەوە

فشارەكان بۆ ناردنی موچە چڕ دەبنەوە

عەبدولعەزیز مەلا حەسەن ئەندامی پەرلەمانی عیراق بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: لەئێستادا لەلایەن حكومەتی‌ عیراقەوە دەستكراوە بەخەرجكردنی‌ یەك لەسەر 12ی‌ بودجەی ساڵی‌ رابردوو جگە لەهەرێم، ئەویش بەهۆی پەسەندنەكردنی‌ پڕۆژەی‌ بودجەی‌ 2018ی عیراقەوە حكومەت كار بەو یاسایە بۆ مووچەو خەرجیەكان دەكات.
وتیشی: «جگە لەوەش سندوقی‌ دراوی نێودەوڵەتی‌ مەرجی بۆ عیراق داناوە كە دەبێت 10 تریلیۆن دینار بودجە بۆ هەرێم تەرخان بكرێت، بەڵام عەبادی ئامادەنەبووە تائێستا بچێتە ژێرباری‌ ئەو مەرجەوە».
عەبدولعەزیز مەلا حەسەن راشیگەیاند: لەچەند رۆژی‌ رابردوودا عەلی‌ ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری‌ باڵای ئایەتوڵڵا خامەنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەتارانەوە گەیشتۆتە بەغداو لەگەڵ د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری‌ عیراق‌‌و لێپرسراوانی باڵای‌ عیراقدا كۆبۆتەوە.
ئەوشی خستەڕوو: ئەو لێپرسراوە باڵایەی‌ تاران فشاری‌ لە لێپرسراوانی بەغدا كردوە بەر لەهەڵبژاردن بەغدا سولفەیەك بۆ مووچە، رەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان بكات‌‌و داواشیكردوە مووچەی‌ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكرێت، جگەلەوەش عەبادی لەئێستادا فشارێكی‌ زۆری لەسەرە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەو فشارەی‌ لەسەریەتی‌ ناچاری بكات مووچە بۆ هەرێم رەوانە بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*