سەرەکی » دۆسێ » ئەمریكا هێزە شەڕكەرەكانی لە عیراق دەكشێنێتەوە

ئەمریكا هێزە شەڕكەرەكانی لە عیراق دەكشێنێتەوە

تا كۆتایی ئەمساڵ، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێزە شەڕكەرەكانی خۆی لە عیراق دەكشێنێتەوە.

بەپێی رێكەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و واشنتۆن، بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ، تەواوی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا كە لە بنكە و بارەگا لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق جێگیربوون، بەرەو وڵاتانی كەنداو، بەتایبەتی كوێت، بكشێنەوە.

دوای شەڕی تیرۆریستانی داعش، لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە عیراق كەمكرایەوە بۆ سێ هەزار، ئێستاش ئەو ژمارەیە كەمتر دەكرێتەوە چونكە بڕیاردراوە هێزە شەڕكەرەكان بكشێنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لەمەودا ئەو هێزانەی ئەمریكا كە لە عیراقدا دەمێننەوە بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ناكەن بەڵكو لە بنكەكانی مەشق و راهێنان ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن.

 194 جار بینراوە