سەرەکی » ئاراستە » لەبارچوونی دۆخی گفتوگۆپەڕە 27

لەبارچوونی دۆخی گفتوگۆ

ئان – سیسێل رۆبێرت

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن 

زۆربوونی»هەواڵی ساختە» دەری دەخات درۆ سۆشیال میدیاکانی تەنیوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە خەمسارد زانینی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان ئەو کونەدرۆیانە جگە لە خەمساردی هیچیتر نییە، کە هەژموونیان بە سەر سۆشیال میدیادا کردوە. بەکپکردنی ئاڵوگۆڕی ئازادانەی ئایدیاکان و بەرەوپێشبردنیان بەناوی «راگەیاندنەکان» دیموکراسی ئێمە و وشەکانی بێ مانا کردووە و بووەتە لەمپەڕ و ناهێڵێت راستییەکان بدرەوشێنەوە.

لە هەر قۆناغێکدا، گۆڕانی مێشک و پێشکەوتنی ئایدیاکان بە (چاکە) زانینی کۆمەڵگە شەنوکەو دەکات. بۆیە بەشێکی پێویست لە پەنهانکراوەکان لە بەرژەوەندیی گشتیدان. بۆ نموونە، پێشکەوتنی کیسەڵئاسای مافە کۆمەڵایەتییەکان لە سەدەی هەژدە و بەتایبەت نۆزدەدا، تایبەتمەندی هاوکات چەندایەتی و گۆڕانی بەرژەوەندی گشتی پیشان دەدات. بە بڵاوبوونەوەی دیموکراسی، ئەم سیستمە سیاسییە لە داواکاری خەڵک نزیک بووەتەوە و بۆ جێبەجێکردنی لە رێگەی دەنگدانەوە، ئیرادەیان باڵادەست دەکات. دیموکراسییەکی راستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیانی کارا و بەئاگا لە کاروباری گشتیدا، لە بنەمادا پانتایی تواناکان فراوان دەکات، بژاردە هەنوکەییەکان دەناسێنێت و روانگەی گەورەتر، دادپەروەرانەتر و راستەقینە دەخاتەڕوو. لێرەدا، حەقیقەتی رەفتاری ناوەند هەیە، چونکە بێئەو دیاریکردنی بەرژەوەندی گشتی تەنیا بەرژەوەندی تایبەتی دەشارێتەوە و سەرەنجام ناڕاست و درۆیە.

حکومەتی ساختە
حەقیقەت لە گرەوی پابەندبوون بە «تیوار»ی دەسەڵاتی باڵادەستە، بەڵام تەنیا لەودا کورت نابێتەوە. لەگەڵ هەموو ئەوانەدا، لە نەوەدەکاندا، سنووری نێوان ئەم دووانە زۆر لە پێشتر شاراوە بووە. لە ئاکامدا دەسەڵاتێکی دەسەڵاتگەرا، دەتوانێت لە بەرژەوەندی چینێکدا داکۆکی لە تیواریی بکات. گاڵتەکردنێک کە هەژموونی بە سەر زمانی رەسمی وشک و دەستکرد دا کردووە، وەک رەفتارەکانی ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە و دەکرێت تیواری لێهاتوویی بەڕێوەبردنی تێدا بێت. لێرەدا مەسەلەکە لە سەر حەقیقەت نییە، چونکە سروشتی ئەم رەفتارە یەکلایەنەیە و دەکرێت هەر جۆرە دابەشکردنێکی راستەقینەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رووناکبیری رەت بکاتەوە. کەواتە دەکرێت حکومەتێکی تیوار، حکومەتێکی ساختە بێت. بەرنامەی هەموارکردنەوەی ستراکچەرەکان، داسەپێنراو بە سەر وڵاتانی (باشوور) لە لایەن دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانەوە، هاوکات رێوشوێنی ئابووریی و رێساگەلێک بۆ (باش بەڕێوەبردن) پێشنیار دەکەن، کە بەڕێوەبردنی تیواری دەسەڵاتی گشتی لە پێشی پێشەوەیە (و بەتوندی ئەژماری گشتی دەخاتە ژێر چاودێری رێکخراوەکانی پشکنینەوە). ئەو وڵاتانەی بەوریاییەوە کاریان بەم رێپێدراوانە کردووە، قووڵتربوونی کەلێنی نێوان دامەزراوەکانی خۆیان و خەڵکیان دیتوە و رووبەڕووی کودەتا و تووندوتیژی دوای هەڵبژاردنەکان بوونەوە (تەنیا لە کیشوەری ئەفریقا دەتوانی ناوی وڵاتانی وەک ساحل عاج، کینیا و مالی بهێنیت). دەکرێت رێسای کۆمەڵایەتی زۆر نالەبار پشت ببەستێت بە بەڕێوەبردنی تیوار، بەڵام هاوڕێکی واقیعیەتەکانی ژیانی رۆژانەی خەڵک نەبێت. کەواتە پێویستە دڵنیابینەوە، کە ئازادی دەربڕین و راوێژی گشتی رەخساندنی کەشی دیارییکردنی حەقیقەت لەلایەن هاووڵاتیانی گەشبینەوە هەیە.

یەکێک لە ئەرکەکانی سیاسەت، ناونانی کاری ئەرکە بنەڕەتییەکانە، چونکە دەرفەت دەدا ئاماژەکانی رێچکەی دیاریکراو و ئەزموونی پەنهان و تێکەڵ و پێکەڵ، لە یەکدی جیا بکرێنەوە و تەعریفیان بکات. هونەری زمانپاراوی و رێکخستنی واقیعیەت ئەوەیە کە کاری سیاسەت ناونانە، کردە و بارودۆخیان دیاری دەکات و بە جێبەجێکردنی ئەم کارە پێگەیان دیارە و کاروبارەکانی پلەبەندی کردوە و مانای بەواقیعیەت بەخشیوە. بۆ نموونە، ناونانی»داراییەکان» وەک «بەشداریکردنی کۆمەڵایەتی»، بژاردەیەکی رێسای کۆمەڵایەتی پیشاندەدا. بەرپرسانی سیاسی، بەپەیڕەویکردن لە باوەڕەکانی خۆیان، ئەم یان ئەو دەستەواژەیە بەکاردەهێنن. بەکارهێنانی دەستەواژەی»کوژرانی لویی شازدەیەم» هەر وەک رۆژنامەنووس، بیاتریس شۆنبێرگ لەجیاتی «لە سێدارەدان» بە کاری هێناوە، واتا بڕیاری ئەم ئەنجومەنە ناڕەوا بووە، کە بڕیاری مردنی بە سەر ئەو پادشا لە سەر کار لابراوەدا سەپاندووە و بەو بڕیارەی، بۆ خۆی تاوانی کردووە. نموونەی زۆر لەمبارەیەوە هەیە.

بەڕێوەبەرانی حکومەت، بە هۆی پۆستەکانیانەوە توانای بێ هاوشێوە بەو وشانە دەدەن، کە بەکاریان دەهێنن. هەر چەند فەرمانڕەوایان دەسەڵاتی ناونانیان نییە، پێگەی بنەڕەتییان هەیە و مۆری پشتیوانیکردن لە رێکەوتنامەکانی کۆمەڵگە دەدەن. داواکاری هاووڵاتیان، ئەنجومەنەکان و حیزبەکانیش بە هەڵبژاردنی چەمکگەلێک دەستەبەر دەبێت، کە دەربڕی جیهانبینیان یان جۆرێک واقیعبینی تایبەتە. کەواتە ئامانج ناساندنی ئەم بژاردانە و سەپاندنیانە وەک هێمای قەبوڵکردنی کۆمەڵگە. بۆ نموونە، بزووتنەوەی ژنان هەوڵدەدەن چەمکی (ژن کوشتن) بخاتە ناو یاسای سزادانەوە تا تووندوتیژی دژی ژنان، بەتایبەت بەڕەسمی بناسرێت. دەسەڵاتەکانی حکومەت حەز لەو جۆرە جیاکردنەوەیە ناکەن و دەڵێن چەمکی (مرۆڤ کوشتن) بە چاوپۆشین لە رەگەز، دەکرێت بە هەموو کوشتنێک بووترێت.

فرەوێژی کۆتایی نەهاتوو
بەڵگەنەویستە کە خۆپاراستن لە ناو نان، بەڕەتکردنەوەی وشەیەک یان قڕوقەپکردن، وادەکات دیاردەیەکی ناڕەحەتکەر بە پەنهانی بمێنێتەوە، کە بریتییە لە داشکاندن یان پاساوی سیاسەت یان سیاسەتی بێ کردەوەیە. کاتێک ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بەوپاساوە خۆی لە بەکارهێنانی «قورس بوون»ی کار پاراست، کە ئەم (هەست)ە دێنێتەکایەوە کار قورسە، نموونەیەکی سەرسوڕهێنەری خستەڕوو. ئەوە لە کاتێکدایە راپۆرتی پزیشکی پڕۆفیشناڵ یان لێکۆڵینەوەی سۆسیۆلۆژی بە ئاستێکی زۆر پیشانیداوە کە ئازارچەشتن، چ جەستەیی یان دەروونی، لە کاردا هەیە. لە 4ی تشرینی یەکەمی 2019، سەرۆک کۆمار لە کاتێکدا (هێلەگ زەردەکان) دژی نادادپەروەرییە کۆمەڵایەتییەکان و کار خۆپیشاندانیان دەکرد، لە رۆدز (Rodez) وتەیەکی پێشکەش کرد. رەفتاری هاوشێوەی ئەم کارەی ماکرۆن لە وەزیری وڵاتدا دەبینرێت، کە دەستەواژەی (تووندوتیژی پۆلیسی)ی بە جەختکردنەوە لە (نوزەبڕین) بەکارهێنا. بەڕای جیرار دارمان، دیاردەیەکی وەها بوونی نییە و تەنها لە بواری رەفتاری نادروست و جیا لە رێکخراوی رێسای کۆمەڵایەتی دەبینرێت. دەکرێت لەم رەتکردنەوەیەدا ئاماژەیەکی نوێ لە (نامەعریفەیەکی ئایدۆلۆژی لە ئایدۆلۆژیا)دا ببینی، کە کلود لۆفۆر بەتێروتەسەل شیکردۆتەوە و توێژی بەڕێوەبەرانی گیرۆدەی بژاردەی فەلسەفی خۆی کردوە، هەوڵدەدات ناڕێکی دیارییکراوی رەتکردنەوەی وشەی دیاریکراو بسڕێتەوە.

حەقیقەت و پابەندیی
بۆ ئەوەی (پۆست حەقیقەت)ێک بوونی هەبێت، بوونی (حەقیقەت) پابەندییە، واتا هەر وەک کۆندۆریسە دەی وت، بوونی پانتایی گشتی گفتوگۆی (ئازاد و عەقڵانی) نەک تەنها دەبێت واقیعیەت شرۆڤە بکات، بەڵکو دەبێ بە گفتوگۆی بسپێرێت. لە کاتێکدا هەنوکە چیدی بارودۆخێکی وەها بوونی نییە. ئەم کارە، واتا کەشی گفتوگۆ لە قازانجی زۆربڵێییەکی کۆتایی نەهاتوو و رواڵەتی تێکدەچێت. هەندێک گفتوگۆ رەتدەکەنەوە، هەندێکی دیکە وا خۆدەنوێنن قبوڵییان کردووە، بەڵام جۆرێک گفتوگۆی پڕ لە جنێو و قسەی نابەجێ جێی دەگرنەوە. کۆمەڵگەی نوێ بێویژدانانە ئازار بەدەست نەبوونی سیاسەتەوە دەچێژن، رۆژگارییان پڕدەبێت لە بەڕێوەبردنی رۆژانەی داواکاری تایبەت، پاسەوانی سۆشیال میدیا و بەهارمۆنیکردنی پابەندبوونی لێپرسینەوە لە خزمەت بەرنامەکانی زۆرجار پێشبینی نەکراو یان بیرکردنەوەی خراپ. ئەوەش یەکێک لەو هۆکارە زۆرانەیە بۆ ئەم باوەڕەی، کە ئیدی (وشەکان) بێمانان. بەکارهێنانی رەوانبێژی نایابی بەئاشکرای شەرمەزارکەری حەقیقەت و دەربڕینی بیرکردنەوەی خراپ درۆیەکە. ئەم کارە سەردەکێشێتە خۆکوژی واقیعی سیاسەتەوە، کە بەتێپەڕینی کات، خۆی وێران دەکات.

دەسەڵاتی ناو لێ نان بژاردەیەکی یەکلایەنەی شاهانە نییە، توانای دووبارە ناسینەوەی خۆسەرانە بەفەرمانبەرانی حکومەت بدات. بەناوی کۆمەڵگە و لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەودایە، کە کاروبار و رووداوەکان ئاشکرا دەبن. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، کۆمەڵگە ناتوانێت بێ قبوڵکردنی گفتوگۆ و بیروڕای جیاواز، حەقیقەت دەرببڕێت. جگە لەوە حەقیقەتی کۆمەڵایەتی ناتوانێت سەر وەدەرنێت.

سەرچاوە:
ir.mondediplo.com

 150 جار بینراوە