سەرەکی » هەواڵ » لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا ١١ هاوولاتی دەستگیرکراوە

لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا ١١ هاوولاتی دەستگیرکراوە

وەک پیشەی هەمیشەیی و بەردەوام مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە کێوماڵ و گەڕان لە کەژ و کێو و سەر دەریاچە و ڕووبارەکان لەپێناو ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و پارێزگاری لەسروشت و ژینگەی کوردستان .

لەوبارەیەوە بەڕێز ( عمیدی پۆلیس / هێمن کمرخان ئەفەندی ) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند : مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوام لەئەرکدان لەپێناو پارێزگاری لەسروشت و ژینگەی کوردستان و ڕێگریکردن لە دیاردەکانی سەرپێچی و زیادە ڕۆیی بۆسەر موڵکی گشتی .

هەرلەوچوارچێوەیەدا لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا لەهەریەک لە سنورەکانی (سیتەک و سەیدصادق و تانجەرۆ و ئاغجەلەر ) توانراوە ( ١١ ) یانزە هاوولاتی بەتۆمەتی ڕاوکردن و بیرلێدان و زیادەڕۆیی بۆسەر موڵکی گشتی دەستگیر بکرێن بەجۆرێک لە سنوری سیتەک ٦ شەش هاوولاتی و لەسنوری سەیدصادق ٢ دوو هاوولاتی و لەسنوری تانجەرۆ ٢ دوو هاوولاتی و لەسنوری ئاغجەلەر یەک هاوولاتی .

هاوکات دەستگیراوە بەسەر( ٥ ) پێنج ئامێری بیرهەڵکەندن لەگەڵ دوو تۆڕی ڕاوکردن و یەک ماتۆرسکیل .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەرکراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی پارێزگای سلێمانی

 52 جار بینراوە