سەرەکی » هەواڵ » سەرەخۆشیپەڕە 2

سەرەخۆشی

بەبۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر و دڵسۆزی رێبازی مام، كاك عەبدوڵڵا حاجی سەعید یاریدەدەری سەرۆك مام جەلال بۆ كاروباری بازرگانی، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین.

كاك عەبدوڵڵا تێكۆشەرێكی سەرڕاست و بەئەمەكی یەكێتی بوو، كە بەشێكی زۆری تەمەنی بۆ خزمەتی گەلەكەی تەرخانكرد و لەكاتی راپەڕاندنی هەر ئەركێك پێیسپێردرابێت، لێبڕاوانە و یەكێتییانە كاریكردووە. بۆیە لەدەستدانی هەڤاڵێكی وەها جێی نیگەرانیمانە و خۆمان بە بەشداری خەمی بنەماڵە تێكۆشەرەكەی دەزانین.

رۆحی كۆچكردووش بۆ هەمیشە شادبێت.

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 85 جار بینراوە