سەرەکی » هەمەڕەنگ » ساڵانە چەند لە بێزارکردنی مێردەکەیدا بەسەر دەبات؟

ساڵانە چەند لە بێزارکردنی مێردەکەیدا بەسەر دەبات؟

پێگەی mystery32 بڵاویکردۆتەوە توێژینەوەیەکی بەریتانی کە لەسەر 3000 کەس کراوە، دەریخستووە ژن ساڵانە 8000 دەقیقە لە بێزارکردنی مێردەکەیدا بەسەر دەبات، هەروەها روونیشیکردۆتەوە ئەو کێشەو شەڕانەی ژن دەیکات هەمیشە پەیوەستن بە کاروباری ماڵ و منداڵ و خەرجیی و پێداویستییەکانیانەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەو ماوەیە بەرامبەر دوو سەعات بۆ دوو سەعات و نیوە لە هەفتەیەکدا و مانگانە 11 سەعات دەکات.

کاردانەوەی خەڵکی بۆ ئەم بابەتە لەسەر پێگە کۆمەڵایەتییەکان بریتی بوون لەوانەی ئەم توێژینەوەیە رەتدەکەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە زوڵمی لە ژن کردووە، بەڵام هەندێکی تر پێیانوایە ئەو ژمارەیە زیادەڕەوی تێدا نەکراوە و ئاساییە کێشە و ناکۆکی لەنێوان ژن و پیاودا رووبدات، بەڵام دواجار کەسیان ناتوانن دەستبەرداری ئەوی تریان بن.

 52 جار بینراوە