سەرەکی » زانست » توێژینەوەیەكی نوێ لە بارەی سەوزە و میوە

توێژینەوەیەكی نوێ لە بارەی سەوزە و میوە

توێژینەوەیەكی نوێ باس لە گرنگی میوە و سەوزەی تازە دەكات، جگە لە سوودی بۆ جەستە سوودێکی تری دەدۆزێتەوە.
بەپێی سایتی سکای نیوز، لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئەوە دۆزراوەتەوە کە خواردنی سەوزە و میوە نەك تەنها سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ دەبێت بەڵكو هەستی دڵخۆشیش زیاد دەكات.
هەروەها باس لەوەشکراوە کە توێژینەوەکە بۆ سوود وەرگرتنی زیاتر دەتوانرێت میوە و سەوزە لەگەڵ بەرهەمەکانی شیری كەم چەوری یاخود گۆشتی ماسی و مریشك و چەرەسات و فاسۆلیا بخورێت.
توێژینەوەکە لە 1000 خۆبەخش پێكهاتبوو و ماوەی 6 ساڵی خایاند. ئەو كەسانەی لە سیستمی خۆراكییاندا میوە و سەوزەیان دەخوارد بە رێژەی 11% ئەگەری توشبوونیان بە خەمۆكی كەم کەمبۆتەوە، بە پێچەوانەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی کەمخواردنی میوە و سەوزەوە توشی خەمۆکی بوون.

print

 85 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*