سەرەکی » هەمەڕەنگ » گروپی میوزیکی پایزە بەرهەمێکی نوێیان بڵاوکردەوە

گروپی میوزیکی پایزە بەرهەمێکی نوێیان بڵاوکردەوە

لەبەردەوامی ئەو بەرهەمە هونەریی و گۆرانیانەی گروپی میوزیکی پایزە لە کوردستانی رۆژهەڵات بەرهەمیدەهێنن و بڵاویدەکەنەوە، گرووپەکە نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە کە دووبارە وتنەوە و تۆمارکردنەوەی گۆرانی «زمانی کوردی»یە کە یەکێکە لە گۆرانییە دیارەکانی هونەرمەند ئارام تیگران و هەریەکە لە «ژیار قوڕەیشی» و «نونا تەیموری» وتویانەتەوە.

بەم بەرهەمە نوێیەی گروپی پایزە بەهەر چوار شێوەزاری (کرمانجی، سۆرانی، هەورامی، کەلهوڕی)یەو میلۆدیی ئارام تیگرانە و دابەشکردنی بۆ ئۆرکێسترا لەلایەن فەرهاد مەحمود زادەوە کراوە و میکس و ماستەرینگی شەهباز شاهین پور جێبەجێی کردووە سولەیمان رەحیمی دەرهێنەری ئەم بەرهەمە هونەرییەیە.

شایەنی باسە گروپی میوزیکی پایزە وەک فێرگەیەک لە بۆکان دروستبووە و هەموو ئەو منداڵە بەهرەمەندانە هاندەدات ئاشنابن بە هونەری نەتەوەکەی خۆیان و بتوانن ئەو گۆرانی و میوزیکە رەسەنە کوردیانەی هەیە بەرز رابگرن و بیڵێنەوە، هەروەها پێشتریش چەندین بەرهەمی تری بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە جێی رەزامەندیی گوێگران و هەوادارنی ئەم گروپە.

 182 جار بینراوە