به‌شی هه‌ڤده‌یه‌م
به‌ر له هه‌زاره‌ها ساڵ هه‌تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌زاره‌ها نه‌ریتی زمانی وئاینی و هونه‌ری و فه‌لسه‌فی له‌ناو كۆمه‌ڵگاكاندا په‌یدابوون به‌ڵام وه‌سیله‌كانی كاركردن و وه‌سیله‌كانی جه‌نگ له‌ناو كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌ر ئه‌و ئامرازه سه‌رتاییانه بوون هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ خۆی دایهێناون و جه‌نگی پێكردوون. جه‌نگه‌كان تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ریش هه‌ر به شمشیرو رم و تیر ومهنجهنیق ده‌كران. به‌هه‌مان شێوه وه‌سیله‌كانی كاركردنیش كۆمه‌ڵه وه‌سیله‌یه‌ك بوون هه‌موو كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان بۆ خۆیان دایان هێناون و كاریان پێكردوون. به‌ڵام به درێژایی ئه‌و چه‌ند هه‌زار ساڵه هه‌زاره‌ها نه‌ریتی زمانی و هونه‌ری و ئاینی و ئه‌ده‌بی و هزری هاتووه‌نه‌ته ئاراوه.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ نه‌ریته پیشه‌ییه‌كان به ته‌واوه‌تی جیاوازن له نه‌ریته كولتورییه‌كان و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه كه نه‌ریته پیشه‌ییه‌كان به‌هۆی سروشته فیزیكییه مادییهكهیانهوه جیهانین وناوچه‌یی نین، ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌كانیان پێبكرێت، ئه‌وه‌ی كه پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگا سهرووخێڵهكییهكانیان پێده‌كرێت كه نه‌ته‌وه پێكده‌هێنن نه‌ریته ناپیشهییهكانی وه‌ك زمان و ئاین و هونه‌رو ئه‌ده‌بیات و ..هتد. كه نه‌ریتی گۆڕاون و سروشتێكی فیزیكییان نییه‌و مهحوكم نین به ده‌وربه‌ره سروشتییه‌كه.
هوشیاری به‌بوونی خۆی نییه
خێڵی بایلۆجی خێڵێكه گوزراشت له قوناغێ منداڵیه‌تی كۆمهڵگاو مانه‌وه له ناو ئه‌و منداڵیهتییهدا ده‌كات. خێڵێكه كه هوشیاری به بوونی خۆی نییه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به توندی به‌سراوه‌ته‌وه به پێداویسته بایلۆجیهكانی و ئه‌و ژینگه سروشتییه‌ی كه بابه‌تی ئه‌و پێداویستیانه‌ی پێده‌بخشێت.
مرۆڤی ناو ئه‌م جۆره له خێڵ هه‌ر هه‌مان ئه‌و مناڵه‌یه كه له‌سكی دایكیدایهو خۆراك له دایكه‌كه‌وه وه‌رده‌گرێت و جیاوازیه‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌یه له سكی دایكییه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناو ئه‌و ژینگه سروشتییه‌ی تیایدا له‌دایكبوو به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانی به ژینگه سروشتییهكهیهوه هه‌ر هه‌مان ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ن كه له سكی دایكی‌دا به دایكییه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه.
تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له دۆخی مناڵیدا ده‌مێنێته‌وه‌و گه‌وره نابێت تا هوشیاری به بوونی رههاو ئازادانه‌ی خۆی په‌یدا بكات. پاراستنی ئه‌و دۆخه‌ش سه‌رچاوه له‌وه‌وه ده‌گرێت كه بیر له بوونی خۆی ناكاته‌وه‌و هوشیار نابێته‌وه به‌وه‌ی وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له په‌یوه‌ندییه بایلۆجیه‌كان، پێناسه‌ی خۆی بكاته‌وه و واخۆی ببینێ كه خۆی به ته‌نیا له ژیاندا هه‌یه‌و بوونی ئه‌و به دایك و باوك و ئه‌و باوانه پێناسه ناكرێت كه له رووی بایلۆجییه‌وه له‌وان كه‌وتووه‌ته.
له‌م دۆخه بایلۆجییهی ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكه‌یدا بوونی بایلۆجی مرۆڤ بوونی راسته‌قینه‌ی مرۆڤهكهیهو هه‌ر لادانێك له بوونی بایلۆجی لادانه له‌و ژیانه‌ی كه واده‌بینێ ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی.
دوای هوشیاربوونه‌وه‌ی
له‌ناو ئه‌م جۆره له خێڵدا كۆمهڵگایهكمان هه‌یه له‌ناو یه‌كبوونێكی ره‌هادایه له گه‌ڵ خۆیداو ناتوانێت جیاببێته‌وه له خۆی و له خۆی رامێنێ تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بكه‌وێته ناو جیاوازییه‌وه. به‌ڵام كاتێك له ساته‌وه‌ختێكی مێژوویدا مرۆڤێك له مرۆڤه‌كانی ئه‌و خێڵه به بوونی خۆی هوشیار ده‌بێته‌وه‌و دوای هوشیاربوونه‌وه‌ی به بوونی له بوونی بایلۆجیانه‌ی خێڵه‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه‌و جۆرێك له نه‌ریت بۆ ژیان خۆی ده‌دۆزێته‌وه كه ته‌واو جیاوازه له‌و نه‌ریته‌ی ژیانی خێڵه‌كه‌ی له‌سه‌ری ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات ژیانی له‌گه‌ڵ خێڵه‌كه‌ی خۆیدا وه‌ك مه‌حاڵی لێبێت و به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات ته‌واو به خیڵهكهی خۆی نامۆببێتهوهو بیر له‌وه بكاته‌وه ده‌بێت خێڵه‌كه‌ی ئه‌و كه به‌و ژیانه ئه‌و ده‌ژین له كوێ بن و له كوێ بۆیان بگه‌ڕێت.
ئه‌و مرۆڤه كاتێك هوشیار به‌وه په‌یداده‌كات جگه له‌و په‌یوه‌ندییه بایلۆجییه خوێنییهی كه ئه‌و ده‌به‌ستێت به باوانهكانییهوه ده‌كرێت بكه‌وێته ناو په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ كه‌سانێكدا كه له‌یه‌ك باوان نیین و په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان هاوخوێنی حوكمی ناكات. ئه‌وه هوشیار بووه‌ته‌وه به بوونی عه‌قڵییه‌ی خۆی، به هۆی ئه‌م هوشیارییه عهقڵییهشهوه جیاوازی ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و یه‌كبوونه‌وه كه له خێڵه بایلۆجیهكهدا هه‌یه.
ده‌بێت و له‌وه تێده‌گات
كاتێك هوشیاری به‌م بوونه په‌یدابوو ئه‌و كاته جگه له پێداویستیه بایلۆجیه‌كان مرۆڤ هه‌ست به‌وه ده‌كات كه پێداویستی تری هه‌یه‌و ئه‌و پێداویستیانه جیاوازن له‌و پێداویستییه بایلۆجیانه‌ی كه توانای مانه‌وه‌ی پێده‌به‌خشن.
كاتێك خێڵێكی بایلۆجی ئه‌و هوشیارییه له ناویدا په‌یدا ده‌بێت و له‌وه تێده‌گات ئه‌و وه‌كو زینده‌وه‌ره‌كانی تر ته‌نها لێره بوونی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه‌و نه‌وه‌یه‌كی وه‌ك خۆی بۆ مانه‌وه‌ی جۆره‌كه‌ی بخاته‌وه، ئه‌و كاته ئه‌و هێزه عه‌قڵییه‌ی بیركردنه‌وه‌و ئه‌و هێزه نهریتداهێنه سروشتییه‌ی كه جیاوازی ده‌خاته ناو نه‌ریته كولتورییهكانییهوه كارا ده‌بێت و به‌هۆی ئه‌مه‌وه نه‌ریتی قسه‌كردنه‌كه‌ی له‌و سنوره ته‌سكه‌ی كاركردن تێده‌په‌رێت و به‌هۆی ئه‌و هوشیارییه‌وه په‌رده‌سێنێ و ده‌بێت به زمانی ئه‌ده‌بیات و هونه‌رو بیركردنه‌وه له گه‌ردوون و بوونی خۆی له ناو گه‌ردووندا.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هوشیاریهشهوهیه نه‌ریته كولتوریه‌كانی خێڵه‌كه ده‌ست به په‌ره‌سه‌ندنی خۆیان ده‌كه‌ن و له‌و قۆناغه بایلۆجییه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ له ژیان ده‌ڕوات كه پێداویستییه بایلۆجیهكانی مانه‌وه تاكه پێداویستیه‌ك نین بۆ ژیان به‌ڵكو شتانێكی تر ده‌كه‌ونه ناو ژیانه‌وه كه بۆ ژیانی ئه‌و قۆناغه گه‌ر زیاتر له پێداویستیی بایلۆجیهكانی پێویست نه‌بن كه‌متر پێویست نین. ئه‌و پێداویستیانه‌ش پێداویستییه سایكۆلۆجیی و عه‌قڵیه‌كانی مرۆڤن.
كاتێك ئه‌م خێڵه له‌ودۆخه داخراوه بایلۆجییهی ژیان ده‌رده‌چێت و هوشیاری به بوونی خۆی په‌یدا ده‌كات له خیڵهوه ده‌گۆڕێت بۆ ئیتنیك. ئیتنیك ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بایلۆجی نییه به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كولتوریشه. هه‌ر ئیتنیكێك به‌وه ئیتنیكه توانیوویه‌تی به‌هۆی ئه‌و هوشیارییه‌وه كه به بوونی خۆی په‌یدایكردووه نهریتێكهكانی خۆی دابهێنێ.
گوزه‌رانی رۆژانه نییه
ئیتنیك خاوه‌نی زمانێكی به‌رزه كه ته‌نها زمانی كاركردن و گوزه‌رانی رۆژانه نییه كه رۆڵی هه‌مان زمان ده‌گێڕێت زینده‌وه‌ره‌كانی تری جگه له مرۆڤ هه‌یانه‌و هه‌ر به نه‌گۆڕیش نه‌وه دوای نه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
زمانی ئیتنیك زمانی گوزارشتكردنه له‌وه‌ی له مرۆڤدا مرۆییه‌و جیای ده‌كاته‌وه له زینده‌وه‌ره‌كانی تر. زمانی گوزراشتكلردنه له پاڵه‌وانیه‌تی پاڵه‌وانه‌كانی، زمانی گوزراشتكردنه له خۆشهویستێیهك كه خوێن دیاری نه‌كردووه خۆشه‌ویستییه‌ك كه له نێوان دوو خۆشه‌ویستیدا سه‌ر به دوو خێڵی بایلۆجی جیاوازن و قه‌ده‌رێك توشی یه‌كی كردوون تا له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی یه‌كبوونی خێڵی بایلۆجییه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ بهێننه‌ئاراوه كه خوێنێ خیڵێك تیایدا تێكه‌ڵ ده‌بێت به خوێنێ خێڵێكی تر‌و ئه‌و حه‌رامه ده‌شكێنرێت خێڵه‌كان بۆ پاكڕاگرتنی خوێنێ خۆیان دایناوه.
زمانی ئیتنیك هه‌ر زمانی خێڵه بایلۆجییهكهیه به‌ڵام به‌هۆی چالاكبوونی پێداویستییه عه‌قڵی مرۆڤانه‌كانی مرۆڤه‌وه سنوره ته‌سكه‌كه‌ی خۆی تێپهڕاندووهو كه‌وتووه‌ته ناو په‌ره‌سه‌ندنه‌وه. ئیتنیك خاوه‌نی نه‌ریتێكی تایبه‌تی بیركردنه‌وه‌یه كه جیهانبینی ئه‌و خه‌ڵكه دیاری ده‌كات سه‌ر به‌و ئیتنیكهن.
ئیتنیك خاوه‌نی نه‌ریتێكی هونه‌رییه له رێگه‌یه‌وه گوزارشت له‌و هه‌ست و سۆزانه ده‌كات كه له ژیانێكی بایلۆجیدا بوونیان نییه. خاوه‌نی نه‌ریتێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی بۆ خواناسی و گه‌ردوون ناسی، خاوه‌نی نه‌ریتێكی تایبه‌ته بۆ بیناسازی و دروستكردنی شوێنێ نیشته‌جێبوونی خۆی.
دوای په‌یدابوونی ئه‌و هوشیارهییه له‌ناو خێڵدا، هێزی داهێنه‌ری نه‌ریته‌كان له سروشتی مرۆڤه‌كانی ئهوخێڵانهدا چالاك ده‌بێت و یه‌كبوونه خوێنییه بایلۆجییهكهی ئه‌و خێڵه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و خیڵه بایلۆجیه‌كان خوێنیان تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بێت و جیاوازیه‌كان په‌یدا ده‌بن.
دوای ئه‌و تێكه‌ڵبوونه
ئه‌و جیاوازیانه‌ی له‌و هوشیارییه عه‌قڵییه ده‌كه‌ونه‌وه، وا له‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كات پێویستی به یه‌كبوونێكی نوێ بێت. به‌ڵام تازه ئه‌و یه‌كبوونه خوێن و رهچڵهكی خوێنی نییه. تاز ئیتر تاكه‌كان ناسنامه‌كه‌یان خوێنه‌كه‌یان نییه، چونكه دوای ئه‌و تێكه‌ڵبوونه ئه‌و خیڵانهی كه خوێنیان تێكه‌ڵ به یهكبووه ناسنامه خوێنی و رهچڵهكیهكهیان نه‌ماوه. نه‌وه‌یه‌ك هاتووه‌ته ئاراوه كه به‌رهه‌می تێكه‌ڵبوونی خوێنێ چه‌ند خێڵێكی بایلۆجی جیاوازه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه یه‌كبوونی خۆی له‌ده‌ست بدات. تازه گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێن و رهچڵهكیش ناتوانێت ئه‌و ئه‌و خێڵه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخی یه‌كبوونه په‌تییه بایلۆجییهی كه پێشتر تیایدا بووه.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه له كۆمه‌ڵگا خێڵه‌كییه بایلۆجیهكاندا یه‌كبوونێكی نوێ ده‌خوازێت و ده‌بێت بگه‌ن و به‌و بنه‌ماییه‌ی كه ئه‌و جیاوازییه رهچڵهكیانهی له ناو یه‌كبوونی رهچڵهكی خێڵه بایلۆجیهكانا هاتووه‌ته ئاراوه له یه‌كبوونێكی نوێ‌دا كۆبكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی خیڵه بایلۆجیه‌كان به‌هۆی كرانه‌وه‌یان به‌سه‌ر یه‌كدا یه‌كبوونه رهچڵهكییهكهیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، له ناو خۆیاندا ناسنامه كۆییه رهچڵهكییهكهیان نامێنێ. جگه له‌وه‌ش ئه‌و خێڵانه له پرۆسه‌یه‌كی دیالێكتیكیدا نه‌ریته‌كانیان له نه‌ریته ساده‌كانی كاره‌وه گۆڕاون بۆ نه‌ریتێكی كولتوری، زمانه ساده‌كه‌ی كاركردنیان گۆڕاوه بۆ زمانێك كه گوزراشت له هه‌ست و سۆز‌و و توانا‌و بههرهمهندیه ئاكارییهكانیان ده‌كات وخه‌ریكه له‌ناو هه‌موویاندا كۆمه‌ڵه نه‌ریتێكی هاوبه‌ش دێنه‌ئاراوه. خه‌ریكه زمانێك له هه‌موو زمانه ساده‌كانه‌وه په‌یداده‌بێت بۆ گوزراشتكردن له‌و په‌یوه‌ندییه نوێێه‌ی كه هاتووه‌ته ئاراوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واو جیاوازه له‌و په‌یوه‌ندییه بایلۆجییه رهچڵهكییهی كه‌پێشتر هه‌بووه. خه‌ریكه هونه‌رێك په‌یداده‌بێت كه هه‌موویان مه‌یلییان بۆی هه‌یه‌و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن گوزراشت له‌وه ده‌كات كه له دڵی ههموویاندایهو به‌ڵام هه‌موویان ناتوان به‌و ده‌ربڕینه ده‌ری بڕن كه كه‌سێكی هونه‌رمه‌ندی ناو خۆیان ده‌ری ده‌بڕێت.
نه‌ریته‌كانی تریش كه دایهێناون
ئه‌و نه‌وه تێكه‌ڵه‌ی كه له‌و رهچڵهكه جیاجیانه ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌و نه‌ریتانه له رێگه‌ی تاكه هۆشیارهكانییهوه داده‌هێنێ و ده‌بێت به نه‌ریتێكی كۆییه یه‌كبوونی خۆی له‌ونه‌ریته كۆییهدا ده‌دۆزێته‌وه. له‌مه‌وه نه‌ریتی زمانی و ئاینی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی و نه‌ریته‌كانی تریش كه دایهێناون ئه‌و ناسنامه‌یه بۆ ئه‌وان دروست ده‌كه‌ن كه له له‌لایه‌كه‌وه ناسنامه خوێنییه رهچڵهكییهكی باوانه‌كانیان نهفیدهكاتهوه له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بێته ناسنامه‌یه‌ك بۆ جیابوونه‌وه‌یان له‌و ئیتنیكانهی تر كه له ده‌وروبه‌ری ئه‌وان دروستبوون و ئه‌وانیش خاوه‌نی كۆمه‌ڵه نه‌ریتێكی جیاوازن كه خۆیان بۆ خۆیان داینهێناون و له ڕێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵه خێڵێك بوونه‌ته‌وه به‌یه‌ك.
قۆناغه ئیتنكییهكهی كۆمه‌ڵگاكان ئه‌و قۆناغه‌یه كه له كۆمه‌ڵگادا هوشیاری به ئازدای دێته ئاراوه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌وه نه‌ریته كولتوریه‌كان په‌ره‌سه‌ندێكی باش به خۆیانه‌وه ده‌بینن و ئیتنیكه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی ئه‌ده‌بیات و سیاسه‌ت و ئاین و هونه‌ری سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی تایبه‌ت به خۆیان.
هه‌رچه‌نده ئیتینك خاوه‌نی ئه‌و نه‌ریته كولتوریانهیه به‌ڵام له قۆناغه‌دا هێشتا نه‌ته‌وه نه‌هاتووه‌ته‌ئاراوه. نه‌ته‌وه پێویستی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ و یه‌كبوونێكی نوێ هه‌یه كه یه‌كبوونی نه‌ریته كلتورییه‌كان نییه.
ئیتنیكه جیاوازه‌كان كاتێك هه‌وڵی یه‌كبوون ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ كه كۆمه‌ڵه ئیتنیكێك له خۆی بگرێت ده‌كه‌ونه به‌رده‌م دوورێگا، رێگایه‌كیان به‌ره‌و یه‌كبوونێكی دهمارگیرانهیانه ده‌بات پهرهسهندنهكهیان ده‌وه‌ستێنێ، ئه‌وی تریان به‌ره‌و یه‌كبوونێكی عه‌قڵییان ده‌بات و له ناو په‌ره‌سه‌ندندا دهیاهێڵێتهوه.
یهكبوونهكهی هه‌ڵوه‌شێته‌وه
خێڵێ بایلۆجی له به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی ته‌نها مانه‌وه‌یه له ڕیگه ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و پێداویستیه بایلۆجییانهوه كه له ژیاندا ده‌یان هێڵێته‌وه، بوونیان گوزراشت له ماده‌یه‌كی په‌تی ده‌كات كه به‌رگری له‌وه ده‌كات له رێگه‌ی وه‌رگرتنی فۆرمی جیاوازه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بكه‌وێته ناو جیاوازییهوهو یهكبوونهكهی هه‌ڵوه‌شێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و هێزه نهریتداهێنه كه به‌هۆی هوشیاری مرۆڤ به بوونی چالاك ده‌بێت و ده‌بێته هۆی گۆڕانی ئه‌و شێوه نه‌گۆڕه‌ی كه خیڵێ بایلۆجی ده‌یپارێزێت، چالاك نه‌بێت و جیاوازی نه‌خاته ناو نه‌ریته نهگۆڕهكانیهوه.
خیڵی بایلۆجی هیچ مه‌یلێكی بۆ فۆرمه نوێكان نییه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ر له‌و فۆرمه‌دا بوونی خۆی بهێڵێته‌و كه هه‌ر له كۆنه‌وه نه‌وه به نه‌وه بوونی خۆی تیا شێوه‌گیر كردووه. خیڵی بایلۆجی راسته هه‌ڵگری كۆمه‌ڵه نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌وه كه ئه‌و نه‌ریته نه‌گۆڕه له نه‌وه جیاجیاكاندا خۆی دووپاتده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی كه سروشتییه له دیالێكتیكهكهیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مادییه نهفیكراوهتهوهو خاسیه‌تی ماده‌ی وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ی سروشتییه كه‌وته ناو دووپاتبوونهوهوه له‌وه ده‌كه‌وێته سروشتییه چونكه له ناو یه‌كبووندایه له‌گه‌ڵ خۆیدا له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه كه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه هیچ گۆڕانێك تیایدا روونادات. لێره‌دا خاسیه‌تی ماده وه‌رده‌گرێت چونكه ماده به‌وه ماده‌ییه كه له یه‌كبووندا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌و رێگره له‌وه‌ی جیاوازی بكه‌وێته ناوی و خۆی له خۆی جیابكاته‌وه.
269 جار بینراوە