سەرەکی » زانست » پیاسەیەكی ئەم شارە بە پارەیە

پیاسەیەكی ئەم شارە بە پارەیە

چونە ژوەرەوە بۆ ناو زۆرێك لە شارەكانی جیهان بەخۆرایی نییەو تكتی پێویستە، بەڵام لەشاری ڤینیسیای ئیتاڵیا جگە لەم تكتەی دەروازەی شارو ئۆتۆبان، لەمەودوا چیتر گەڕان و پیاسەی ناو شارەكەش بەخۆرایی نابێت.

شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا كە بەجوانترین شاری دونیا دەژمێردرێت و ساڵانە نزیكەی 30 ملیۆن گەشتیار لەسەرانسەری دونیا تێ دەكەن.

لەمەودوا بڕێك پارە لە هاموشۆكەرانی وەردەگرێت
كوێخواو ئەنجومەنی شارەكە بڕیاریانداوە لەسەری ساڵی تازەوە جگەلە هاوڵاتیانی نیشتەجێی شارەكە هەریەكێك بیەوێت پیاسەیەكی ناوشار بكایان چەند رۆژێك تیایدا بمێنیتەوە ئەبێت پێشتر تكتێك ببڕێت، ئەونرخە بەپێی وەرزەكانی ساڵ دەگۆڕێت ولە 3 بۆ 10 یۆرۆیە.

Luigi Brugnaro كوێخای شارەكە دەڵێت، شارەكەمان وەك مۆزەخانەیەو یەكێكە لەشوێنە سەر سوڕهێنەرەكانی جیهان، بەهۆی هاتنی گەشتیارێكی زۆر بەتایبەتی لە وەرزی هاوین رۆژانە دەگاتە 100 هەزار كەس شەقام و دار و دیوار و گەڕەكەكان زیانیان پێ دەگات و خەڵك ئاوەكەمان لێ پیس دەكەن، بۆیە بەردەوام پێویستی بە پاككردنەوەو نوژەنكردنەوەو گەشەپێدان هەیە، دواتر قەڵەباڵغی ناوشارو كۆڵانە تەنگەبەرەكانی گەڕەكەكان گەڕان بەو بەلەمە بچوكانە بۆتە هۆی بێزاری خەڵك و ژاوەژاو لەناو شار، بۆیە لەپای ئەوە دەبێت خزمەتگوازی تریان پێشكەش بكەین و قەرەبوی هاووڵاتیانمان بكەینەوە، بۆیە ئەو خەرجیە لە گەشتیاران وەردەگیرێت بۆجوانكردنی شارەكەو خزمەتی هەموو لایەك بەكاردێت.

سەرچاوە: iner Zeitung Berl

 72 جار بینراوە