سەرەکی » ئابووری » کێڵگە پەلەوەرییەکان زیانی حەوت مانگی راگەیاند

کێڵگە پەلەوەرییەکان زیانی حەوت مانگی راگەیاند

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی، زیانی خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی مریشکی لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا راگەیاند.

نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند: کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە بۆتەهۆی زیانگەیاندن و زەرەری بەردەوام بە کەرتی پەلەوەر لەوانە: گرانبوونی عەلەف، بەشێوەیەک چوار مانگ پێش ئێستا بە 440 دۆلار بووە، بەڵام ئێستا بۆتە 580 دۆلار، نرخی هەر جوجکێک 35 سەنت بووە، ئێستا بۆتە 75 سەنت و نرخی سووتەمەنی، گرانبووە بەجۆرێک لیترێک گاز لە 350 دینارەوە بووە بە 800 دینار و یەک تۆن غاز بە 400 هەزار دینار بووە، ئێستا بۆتە 950 هەزار دینار.

راشیگەیاند: بەردەوامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئابی و نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ لەناو مریشکی کێڵگەکاندا، هۆکارێکی دیکەی زیانی خاوەن کێڵگەکانە کە 60 ٪ی بەرهەمی هۆڵەکانی مریشکی لەناوبردووە.

ئاماژە بەوەشدەکات: بەشێک لە خاوەن کێڵگەکان بەنیازن هۆڵەکانیان بفرۆشن، بەهۆی گرانبوونی پێداویستییەکان.

نازم جاف جەخت لەوە دەکاتەوە، لە ماوەی حەوت مانگدا لە مانگی پێنجەوە تا کۆتایی مانگی یانزە، بڕی 40 ملیار دینار زیان بەر تەواوی خاوەن پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان کەوتووە.

 187 جار بینراوە