سەرەکی » هەمەڕەنگ » جوگرافیای سەربازی چاپ و بڵاوکرایەوە

جوگرافیای سەربازی چاپ و بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی 195 لاپەڕەدا کتێبی «جوگرافیای سەربازی» نووسینی «پ. د. جەزا توفیق تالیب» چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: جوگرافیای سەربازی لقێکی گرنگی زانستی جوگرافیایە و زۆرجار لە چوارچێوەی جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆلەتیکدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، وەک بنەمایەک بۆ لێکدانەوەی هێزی وڵات، بەو پێیەی بڕوای سەربازی و ستراتیژی سەربازی هەر وڵاتێک کاریگەر دەبێت بە بارودۆخی جوگرافی وڵات، لەبەرئەوە سەرکردە سیاسی و ستراتیژییەکان بە درێژایی مێژوو و ئێستاشی لەگەڵدابێت بارودۆخی جوگرافیای سەربازی و جیۆپۆلەتیکی وڵات لە پلان و بڕیارە سیاسی و سەربازییەکانیاندا بە هەند وەردەگرن، بە تایبەتیش لە کاتی جەنگ و ئەنجامدانی پڕۆسە سەربازییەکانیاندا.

 141 جار بینراوە