سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

«رۆنی مارا» ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان رۆڵی سەرەکی لە فیملێکی نوێدا دەبینێت کە «Luca Guadagnino» دەرهێنەری فیلمەکەیە و مایکل میتینک سیناریۆی فیلمەکەی نووسیووە.

چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی ژیانی ئەکتەری جیهانی «ئۆدری هیبۆرن»ە، بەڵام هێشتا ناوی فیلمەکە بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە و بڕیارە سەکۆی ئەپڵ بەرهەمهێنانی فیلمەکە لە ئەستۆ بگرێت.

شایەنی باسە «ئۆدری هیبۆرن» کە ساڵی 1993 کۆچی دوایی کرد، یەکێک بوو لە ئەکتەر و هونەرمەندە دیارەکانی سینەمای جیهان کە شانبەشانی ئەکتەرە بەناوبانگەکان بەشداریی لە چەندین فیلمدا کردبوو، لە ژیانی هونەریدا ژمارەیەک خەڵاتی گرنگی بەدەست هێناوە کە دیارترینیان خەڵاتەکانی «ئۆسکار و ئیمی و گرامی و تۆنی»ـە.

 77 جار بینراوە