سەرەکی » هەمەڕەنگ » هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رانیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕینی خۆی

هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رانیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕینی خۆی

خەلیل عەلی

لە رۆژانی رابردوودا به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندانی رانیه‌، وه‌ك یه‌كه‌م ده‌ستپێكی چالاكیی به‌شی شێوه‌كاری، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رانیه‌ پیشانگه‌یه‌كی ستیلایفی بۆ خوێندكارانی پۆلی سێیه‌می نیگاركێشان له‌ گالێری په‌یمانگه‌ كرده‌وه‌.

ئه‌م پیشانگه‌یه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو مامۆستای به ‌ئه‌زموون بێستون محه‌مه‌د و مه‌ریوان له‌تیف به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ به‌ بۆیه‌ی رۆنی و قه‌ڵه‌می خه‌ڵوز كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان به‌ قه‌باره‌ی (50×70سم) له‌سه‌ر كانڤاس و كاغه‌ز کردبوو.

شایەنی باسه‌، كاره‌كانی ئه‌م پیشانگه‌یه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزی هونه‌ریدا بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات توانرابوو هێز و توانای خوێندكاره‌ به‌شداربووه‌كان پیشان بدات. خوێندكاره‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتیبوون له‌: هێلین ئیسماعیل، محه‌مه‌د موحسین، ره‌یان مه‌ریوان، بنار عوسمان، باڵا حسێن، دۆستان عوسمان، ئاشنا محه‌مه‌د، جه‌یلان خالید، سارا ئیسماعیل.

 

 55 جار بینراوە