سەرەکی » وەرزش » وه‌زاره‌تی ناوخۆی روسیا پۆلیسی گه‌شتیاری بۆ پارێزگاری كردن له‌ هانده‌ران داده‌مه‌زرێنێت

وه‌زاره‌تی ناوخۆی روسیا پۆلیسی گه‌شتیاری بۆ پارێزگاری كردن له‌ هانده‌ران داده‌مه‌زرێنێت

وه‌زاره‌تی ناوخۆی روسیا رایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌دا پۆلیسی گه‌شتیاری له‌ كوڕان و كچان داده‌مه‌زرێنێت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانده‌رانی تۆپی پێ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی روسیا ده‌كه‌ن دڵنیا بكاته‌وه‌ له‌ كاتی یارییه‌كانی مۆندیال گیانیان پارێزراو ده‌بێت.
به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌كو پۆلیسی گه‌شتیاری داده‌مه‌زرێن، كاریان پارێزگاری كردن ده‌بێت له‌ هانده‌ران و ده‌بێت له‌ پاڵ زمانی روسیدا زمانی تریش بزانن به‌تایبه‌تی زمانی ئینگلیزی، به‌ڵام ئه‌مه‌ كارێكی ئاسان نابێت چونكه‌ كه‌م كه‌س له‌ خه‌ڵكی روسیا زمانی ئینگیلیزی ده‌زانن.
له‌ڕاگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌رزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیادا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ راهێنانی تایبه‌تیان پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موان دڵنیا بكه‌نه‌وه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیان بۆ روسیا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نابێت و ئه‌و پۆلیسانه‌ به‌سه‌ر ئه‌و 11 شاره‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ میوانداری یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كه‌ن.

print

 67 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*