سەرەکی » مانشێت » دەنگدەن بە لیستەكەی مام

دەنگدەن بە لیستەكەی مام

ئازاد تۆفیق

دڵسۆزانی یەكێتی
وەرن ئیتر كاتێتی
دەنگتان بۆ لیستەكەی مام
هەتووانە بۆ جەستەی زام
تا هەموو وەرزت سەوز بێ
گوڵی هیوات گەشتر بێ
كاتێ دەچی بۆ دەنگدان
یەكێتیەكەت لەبیر بێ
*****
خەمخۆرانی وڵاتم
كەس ‌و كاری شەهیدان
پانۆرامای دوێنێی رەش
بێننە بەرچاوی خۆتان
ئەوسا دەزانن ئاخۆ
لەنێو جەرگەی كوردستان
كێ بوون بەرامبەر رژێم
هەر وەكو شێر دەوەستان
****
كوردستانی نیشتمان
لانەی باو و باپیران
سۆران، بادینانەكەم
گەلە بەش خوراوەكەم
كە دەست دەدەنە پێنووس
لەبیرتان بێ چارەنووس
بۆ ئایندەی بێ مەرام
دەنگدەن بە لیستەكەی مام
****
پێشمەرگە سەر بەرزەكەم
رێكخستنە نەبەزەكەم
كەم ئەندامانی سەنگەر
خەڵكی تاراوگەی كەسەر
بۆ ئایندەی روون ‌و دیار
چ لە گوند‌و چ لە شار
دەنگتان بدەن بەو هێزە
توێشووی سەفەری سەوزە
****
سلێمانی بەهەڵمەت
شاری شێخ ‌و نەكەوتن
بیرتان ماوە درووشمی
نەسرەوتن تا سەركەوتن
با ئێستاكەش بەو گیانە
بە یادی ئەو رۆژانە
دەنگ بەینەوە بەو هێزەی
مێژووی پڕ تێكۆشانە
****
كوردی باكور، رۆژئاوا
سڵاو لە تێكۆشانتان
یەكێتی پشتیوانە
بۆ خەبات ‌و بەرخوردان
بۆیە باڵای خەباتتان
تا چەند بەرز ‌و هەڵبچێ
نابێ هەوڵی مامی ژیر
لە دوێنێدا لەبیر چێ
****
كەركوك، هەڵەبجە، گەرمیان
هەولێر، رانیە، بادینان
شەوی تاریك روناك كەن
بە گڕی مەشخەڵانتان
هەموو بڕۆن بە یەك دەنگ
بەیەك خواست ‌و بە یەك سەنگ
ئایندە بەدەست بێنن
رەنگی سەوز هەڵبژێرن

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*