سەرەکی » زانست » چۆنییه‌تی یه‌كه‌مین گوڵی سه‌ر زه‌وی ئاشكرا كرا

چۆنییه‌تی یه‌كه‌مین گوڵی سه‌ر زه‌وی ئاشكرا كرا

زانایانی زانكۆی ڤییه‌ننا له‌نه‌مسا، شێوه‌ی یه‌كه‌مین گوڵ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ به‌ر له‌ ملیۆنه‌ها ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی ڕوواوه‌.

 زانایانی زینده‌وه‌رناسیی  زانكۆی ڤییه‌ننا له‌نه‌مسا مێژووی گه‌شه‌كردنی ڕووه‌كه‌كانیان شیكرده‌وه‌‌و بۆیان ئاشكرا بوو كه‌ یه‌كه‌مین گوڵی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ڕووی شێوه‌ و ڕه‌نگه‌وه‌ هاوشێوه‌ی  گوڵی مێلاخه‌ (زه‌نبه‌ق) و گوڵی تریلیۆم  ئێستا بووه‌.
 ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه‌ و دوباره‌ ئه‌و زانایانه‌ ئاماژه‌یان پێداوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌مین ڕووه‌كه‌ گوڵكه‌ره‌كانی كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وتووه‌ مێژووه‌كه‌یان  ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ چاخی ته‌باشیریی كه‌ نزیكه‌ی( 135 بۆ 65 )ملیۆن ساڵ پێش ئێستایه‌ و بازدانێكی له‌ جیهانی  گوڵ‌و ڕووه‌كه‌كاندا كردووه‌‌و پشتی به‌ مێرووه‌ پیتێنه‌ره‌كانی دیكه‌ به‌ستووه‌ و ته‌نها چه‌كیشی بووه‌  له‌ ململانێی له‌گه‌ڵ سه‌رخه‌س و ڕووه‌كه‌ تۆو ڕووته‌كانی دیكه‌دا.
 هه‌روه‌ها پیتێنه‌ری گوڵ‌و مێرووه‌كان یارمه‌تی ئه‌و ڕووه‌كه‌ گوڵكه‌ره‌یان داوه‌ بۆ ڕزگار بوون  له‌سه‌ره‌خسه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی به‌شێكی كه‌می هه‌ڵاڵه‌كه‌ی‌و  پشتی به‌ بایه‌كانیش به‌ستووه‌ چ له‌ پیتاندندا چ له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تۆوه‌كانیدا.
 زاناكان مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن كه‌ خێرایی زۆری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كانه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و كۆتایی چاخی ته‌باشیریی هۆكارێك بووه‌  بۆ قڕبوونی دایناسۆره‌كان یان خێراكردنی قڕتێكه‌وتنی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌، چونكه‌ نه‌یاتوانیوه‌ له‌سه‌ر گه‌ڵای وشك و ڕه‌ق و لاسكی ئه‌و ڕووه‌كانه‌ بژین.
یۆرگ شونبرگر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و زانایانه‌ی زانكۆی ڤییه‌ننا، له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیدا شێوه‌ی ئه‌و ڕووه‌كه‌ سه‌ره‌تاییه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌كه‌مین گوڵی سه‌ر زه‌وی داده‌نرێت ئه‌ویش به‌ به‌راووردكردنی له‌گه‌ڵ سه‌دان ڕووه‌كی گوڵكه‌ر‌و هاوشێوه‌ سه‌رده‌مییه‌كانی، هه‌روه‌ها زانیاریی وورد و تایبه‌تیان له‌ باره‌ی ئه‌و گوڵه‌ پێشه‌نگه‌وه‌ وه‌رگرت كه‌ له‌ سه‌رده‌می دایناسۆره‌كانه‌وه‌ تا ئێستا نه‌گۆردراوه‌.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری ئه‌و زانایانه‌ له‌و گوڵه‌ گریمانه‌ییه‌ ، ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ ده‌كرێت به‌ نه‌وه‌ی ئه‌و گوڵه‌ دابنرێت كه‌ به‌ر له‌ 100 ملیۆن ساڵ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی پشكوتووه‌، هه‌رچه‌نده‌  به‌ شێوه‌ له‌ گوڵه‌كانی ئێستا ده‌چێت به‌ڵام هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌وانی جیا ده‌كاته‌وه‌.
 زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ده‌ستنیشانكردنی شێوه‌ و سروشتی ئه‌و گوڵانه‌ وایان لێده‌كات له‌ داهاتوودا ئه‌و مشتومڕانه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ڕووه‌كه‌كان  له‌ ئارادایه‌.
سه‌رچاوه‌: علوم والتكنولوجیا

 418 جار بینراوە