سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » مێرکل داوا دەکات ئەوروپا هەوڵی زیاتر بدات بۆ راگرتنی جەنگی سوریا

مێرکل داوا دەکات ئەوروپا هەوڵی زیاتر بدات بۆ راگرتنی جەنگی سوریا

لەبەرامبەر رۆڵی بۆ هاوکاریکردن و یارمەتیدانی خەڵكی ئاوارە و کۆچبەران، ئەنجیلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، خەڵاتیی « چرای ئاشتی « قەدیس فرەنسیسی لە ئیتالیا پێبەخشرا، لەمیانی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، ئەنجیلا مێرکل رایگەیاند: کێشەی سوریا یەکێکە لە کارەساتە مرۆییە گەورەکانی ئەم سەردەمەمان. داواشی لە سیاسەتمەدارەکانی ئەوروپا کرد ، هەوڵی زیاتر بددەن بۆ کۆتاییهێنان بەم کارەساتە گەورەیە.

چرای ئاشتی
لە شاری ئەسیزی ئیتالیا کە شوێنی لەدایک بوونی « قەدیس فرەنسیس» بووە، ئەنجیلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، خەڵاتی « چرای ئاشتی» قەدیس فرەنسیس پێ بەخشرا.

گرنگی خەڵاتەکە
جێگەی ئاماژەیە ئەم خەڵاتە بەو کەسانە دەبەخشرێت، کە کاریان بۆ ئاشتیی و هاوکاریکردن و یارمەتی مرۆییان پێشكەشی خەڵكی لێقەوماو کردبێت، پێشتریش ئەم خەڵاتە پەخشراوە بە کۆمەڵێک کەسایەتی جیهانی لەوانە: لیخ فانسا سەرۆکی پێشووی پۆڵەندا. دالای لاما، رابەری بودییەکانی تیبت، شەمعون پێریس سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل، خوان مانوێل سانتوس سەرۆکی کۆڵۆمبیا.

کێشەی سوریا
لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، لە وتەیەکەیدا ئەنجیلا مێرکل ئاماژەی بە کێشەی سوریا داو رایگەیاند: لەمڕۆدا کێشەی سوریا یەکێکە لە کارەساتە گەورە مرۆییەکان کە رووبەروی جیهان بۆتەوە. لەهەمانکاتیشدا داوایەکی ئاڕاستەی سیاسەتمەدارانی ئەوروپا کردو رایگەیاند: داوا لە سیاسەتمەدارانی ئەوروپا دەکەم، کە کاری جددی تر بکەن، بۆئەوەی کۆتایی بەم کێشە گەورەیە بهێنن و هەوڵی گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ سوریا بددەن .

جەنگێکی ئیقلیمی و ئایینی
لە درێژەی وتەکەیدا مێرکل رایگەیاند» لە ئێستادا جەنگی سوریالە جەنگێکی ناوخۆیی و دەرچووە و بۆتە جەنگی بەرژەوەندی هێزە ئیقلیمییەکان و جەنگی ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان. وتیشی: ئەم خەڵاتە ئەوەم وەبیردەهێنێتەوە کە من و زۆربەی سەرانی ئەوروپا ، دەبێت هەوڵی زیاتر بددەین بۆئەوەی کۆتایی بەم کێشەیە بهێننین.

ئەڵمانیا زۆرترین ئاوارەی سوریای وەرگرتووە
ئەڵمانیا لەسایەی حکومەتی ئەنجیلا مێرکل دا، یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپییانەی کە زۆرترین رێژەی ئاوارەی سوریای وەرگرتووە، ئەمەش بۆتە مایەی رەخنە و گلەیی بۆ ئەنجیلا مێرکل و نەیارانی رەخنەی ئەوەی لێدەگرن، بەم سیاسەتەی لەرووی ئابووریی وکۆمەڵایەتیی و ئەمنییەوە، ئەڵمانیا زەرەر بووە.
جێگەی ئاماژەیە بەپێی دوایین راپۆرتی روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بێت، لەئەنجامی جەنگی سوریا کە ماوەی حەوت ساڵی خایاند، نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی سوریا گیانیان لەدەستداوە، لەم ژمارە زۆرەشدا رێژەی 85% ی خەڵکی مەدەنیین و هیچ ئاسۆییەکی روونیش دیار نییە ، کە کۆتایی بەم جەنگ و کارەساتە گەورەیە بهێنرێت.

سەرچاوە: سایتی دۆیتچە ڤێلەی ئەڵمانیا

 301 جار بینراوە