سەرەکی » ئابووری » سلێمانی.. چاودیری نرخ و كوالێتی خۆراك زیاد دەكرێت

سلێمانی.. چاودیری نرخ و كوالێتی خۆراك زیاد دەكرێت

چاودیری نرخ و كوالێتی خۆراك زیاد دەكرێت بۆ هاوسەنگ راگرتنی بەروبوومی هاوردەو رێگری كردن لە زیادنەبوونی نرخ، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: رێوشوێنەكانی رێگری كردن لە بەرزبونەوەی نرخ و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ دەگیرێتەبەر.
بەپێی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دراوە بە كوردستانی نوێ، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچوونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
بە لەبەرچاوگرتنی بەرزنەبوونەوەی نرخ لەمانگی رەمەزاندا كە خواست لەم مانگەدا زۆرە لەسەر بەرهەمەكان بەتایبەت مریشك، بڕیاردرا بەهیچ شێوەیەك نرخ بەرز نەبێتەوە لەگەل ئەوەشدا گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆ بدرێت تا لە بازاڕەكاندا ساغ ببێتەوە.
لەدوای كۆبوونەوەكەش، رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی وتی: «بە لەبەرچاووگرتنی هاوسەنگی راگرتن لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، هەروەها بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمی پەلەوەر لەسەر هاووڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو دراوە».
رزگار محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی ئەو بەروبوومانەی لەمانگی حوزەیران هاوردە دەكرێن بریتی یە لە 800 تۆن ماسی، 1000 تۆن مریشكی بەستوو لە بەپێی پشكنینی تەندروستی و 500 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن هێلكەی خواردن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*