سەرەکی » وەرزش » وه‌ڵامی پۆچیتینۆ له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی‌ زێدان

وه‌ڵامی پۆچیتینۆ له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی‌ زێدان

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی‌ تۆتنهام له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی دوای رۆیشتنی زیدان و بوونی به‌ پاڵێوراوێكی به‌هێز بۆ جێگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ رایگه‌یاند له‌ تۆتنهام دڵخۆشه‌ به‌ڵام نازانێت له‌ داهاتوو چی رووده‌دات.
به‌پێی زۆرینه‌ی‌ رۆژنامه‌كان پۆچیتینۆ دیارترین پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ جێگره‌وه‌ی‌ زیدانی راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید و له‌و باره‌یه‌وه‌ پۆچیتینۆ وتی: له‌ ئێستادا من دڵخۆشم له‌ تۆتنهام و بیر له‌ هیچ شتێك ناكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام نازانم له‌ داهاتوو چی رووده‌دات، پێم وایه‌ وا باشتره‌ ئه‌مه‌ جێبهێڵم بۆ تۆپی پێ خۆی چاره‌نوسم دیاری دیاری بكات.
وتیشی: به‌م دواییه‌ بۆنده‌كه‌م له‌گه‌ڵ تۆتنهام نوێ كردۆته‌وه‌ بۆیه‌ شتێكی خراپه‌ ئه‌گه‌ر داوای رۆیشتن بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ رووده‌دات كه‌ پێویسته‌ رووبدات.
پۆچیتینۆ له‌ كۆتایی دوپاتیشی كرده‌وه‌ هیچ مه‌رجێك له‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نییه‌ كه‌ رێگه‌ی‌ بۆ خۆشبكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بكات.

 30 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*