جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا كۆتایی هات و ده‌كرێت ئه‌و جه‌وله‌یه‌ش به جه‌وله‌ی كه‌وتنی گه‌وره‌كان ناو ببرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی مۆندیال هه‌ر 3 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا نه‌یانتوانی به‌یه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن و له پاڵیشیان ئیسپانیای پاڵه‌وانی 2010 و یه‌كێك له پاڵێوراوه به‌هێزه‌كان یه‌كسان بوو.
جه‌وله‌ی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی گۆڵه هه‌ڵه‌كانیش بوو كه ته‌نها له‌و جه‌وله‌یه‌دا 5 یاریزان به‌هه‌ڵه گۆڵیان له‌خۆیان كرد كه ئه‌و ژماره‌یه یه‌كسانه به ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڵانه‌ی مۆندیالی پێشوو به‌هه‌ڵه تۆماركراون و ته‌نها مۆندیالی 1998 له‌و رووه‌وه پێش ئه‌م مۆندیاله دێت كه له فه‌ره‌نسا 6 گۆڵ به‌هه‌ڵه تۆماركراوه.
جه‌وله‌ی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی تۆپی جێگیریش بوو كه له‌و جه‌وله‌یه‌دا 37 گۆڵ تۆماركراون و 20 گۆڵیشیان له رێگه‌ی تۆپی جێگیر بووه‌و ده‌كاته رێژه‌ی %55ی گۆڵهكان 4 له‌و گۆڵانه‌ش له رێگه‌ی لێدانی راسته‌وخۆ بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ته‌واوی مۆندیالی پێشوو ته‌نها 3 گۆڵ به‌و شێوازه تۆماركراوه.
4 گۆڵیش له رێگه‌ی دروستكردنی لێدانی راسته‌وخۆ بووه بۆ ناو هێڵی سزا كه هه‌ریه‌كه له خیمینێز و عه‌زیز بو هدوز به‌هه‌ڵه‌و دیگۆ كۆستا و كریچۆڤیاك به‌و شێوه‌یه گۆڵیان كردوه.
7 گۆڵیش له رێگه‌ی كۆرناڵهوه بووه كه یه‌كه‌میان له یاری ده‌ستپێكی مۆندیال بوو دواینیشیان گۆڵی دووه‌می ژاپۆن بوو به‌رامبه‌ر به كۆڵۆمبیا.
لێدانی پهناڵتیش له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكیش زیادی كرد به جۆرێك داوه‌ران 8 جار فیكه‌ی پهنالتیان لێداوه كه 6 په‌نالتی بووه به گۆڵ و 2 پهنالتیش گۆڵی پێنه‌كراوه.
گۆڵ كردنیش به سوود وه‌رگرتن له‌م مۆندیاله بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی چاودێران به‌تایبه‌تی كه له مۆندیالی پێشوو له كۆی 171 گۆڵ ته‌نها 38 گۆڵی به تۆپی جێگیر بووه كه ده‌كاته رێژه‌ی %22ی سه‌رجه‌م گۆڵهكان.
جه‌وله‌ی یه‌كه‌م به كورتی
-رۆناڵدۆ به 3 گۆڵ گۆڵكاری جه‌وله‌ی یه‌كه‌م بوو.
-ئه‌لیكسانده‌ر گۆلۆین تاكه یاریزانه 2 ئه‌سیستی هه‌یه.
-لیۆنێل میسی تاكه یاریزانه 11 شوتی بۆ گۆڵ لێدابێت.
-ئۆچوای گۆڵپارێز باشترین گۆڵپارێزه كه 9 تۆپی گه‌ڕاندۆته‌وه.
-خیمینێزی یاریزانی ئۆرۆگوای تاكه یاریزانه 9 هێرشی پچڕانبێت.
-جۆن ستۆنزی به‌رگریكاری ئینگلته‌را تاكه یاریزانه %98ی پاسه‌كانی راست بووه.
44 جار بینراوە