لیۆنێل میسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و نێچیری یه‌كه‌می ره‌خنه‌ی هه‌مووان بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌دا په‌نالتی له‌ده‌ستدا و به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا یه‌كسانبوو، به‌ڵام پێش به‌ڕێوه‌چونی دووه‌م یاری كه سه‌عات 9ی ئه‌مشه‌و ده‌كرێت دۆخه‌كه گۆڕاوه.
میسی دوای ئه‌و یارییه ره‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باشترین یاریزانی ئه‌رژه‌نتین بوو له یارییه‌كه‌و 10 تۆپیشی ئاڕاسته‌ی گۆڵ كرد و دواتریش له‌لایه‌ن زۆرێك له ئه‌ستێره‌كان له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه پاڵپشتی كرا و مارادۆناش به تاكه سه‌رچاوه‌ی هه‌ناسه‌دانی ئه‌رژه‌نتین له‌و یارییه‌دا ناوی برد.
میسی ئێستا هاوسه‌نگی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌و به‌جۆشه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئامانجی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بجه‌نگێت كه پێش هه‌موو شتێك بردنه‌وه‌یه له كرواتیا له‌و یارییه‌كه‌ی كه له یاریگای نۆگۆرۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نتۆنێلای هاوسه‌ری میسی-ش له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌و نووسویه‌تی: هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه‌ین و ئێستاش له‌هه‌موو كات زیاتر پاڵپشتیت لێ ده‌كه‌ین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر میسی له‌م یارییه‌ش نه‌توانێت گۆڵ بكات ئه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌رامبه‌ر كرواتیا دۆخی باش نابێت و دوای ئه‌ویش هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌گوێرۆ ده‌بن كه تاكه گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له یاری یه‌كه‌م تۆماركرد.
ئه‌گوێرۆش هاوشێوه‌ی میسی به جۆشه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی بدات كه له‌دواین 4 یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كه به‌شداری كردوه گۆڵی تۆماركردوه.
وه‌كو چاوه‌ڕێش ده‌كرێت خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ر له دووه‌م یاری چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك بكات به‌تایبه‌تی كه ئه‌ویش ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیراو به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش له‌و یارییه‌دا میركادۆ ده‌چێته شوێنی رۆخۆ و ئه‌گه‌ری زۆریشه دی ماریا و بیلیا پێگه‌كه‌یان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له‌ده‌ست بده‌ن.
له‌م یارییه‌ش میسی و ئه‌رژه‌نتین له‌به‌رده‌م یارییه‌كی چاره‌نووسساز و دواین هه‌لدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه قۆناغی داهاتوو چونكه شكست به‌رامبه‌ر كرواتیای به‌هێز دۆخیان خراپ ده‌كات و مه‌ترسی گه‌یشتنیان به قۆناغی داهاتوو له‌سه‌ر دروست ده‌بێت.
كرواتیا یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌كان و له ریزه‌كانی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی ئاست به‌رزی هاوشێوه‌ی مۆدریچ و راكیتیچ و ماندزۆكیچ و پریسیچ یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵی هانده‌رانی تانگۆ خۆش ده‌كات كرواتیا جیاواز له ئایسله‌ندا به شێوازی كراوه‌و هێرشبردن یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه میسی و هاوڕێكانی رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی كه‌متر له یاریزانی به‌رگری ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
له‌پاڵ یارییه‌كه‌ی ئه‌رژه‌نتین و كرواتیا كه سه‌عات 9ی شه‌و ده‌كرێت ئه‌مڕۆ 2 یاری تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه یاری كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م ده‌بن، سه‌ره‌تای سه‌عات 3ی عه‌سر هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك رووبه‌ڕووی ئوسترالیا ده‌بێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌دات دووه‌م سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی 16.
سه‌عات 6ی ئێواره‌ش هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا كه تاكه هه‌ڵبژارده‌ی پاڵێوراوی نازناوه‌كه‌یه جه‌وله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ ده‌بێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م یارییه به ئاستی به‌رزتر له یاری پێشوو ده‌ربكه‌وێت كه زۆر به زه‌حمه‌ت له ئوسترالیای برده‌وه.
186 جار بینراوە