سەرەکی » ئابووری » 12 سه‌عات كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت

12 سه‌عات كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت

لەڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی كارەبای هەرێمدا كە كۆپییەكی بۆ كوردستانی نوێ نێردراوە تێیدا هاتووە، ئێستا وەزارەتی كارەبا بڕی 2700 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواستی بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4500 مێگاوات بەرزبۆتەوە، بەو بڕە كارەبایەش دەتوانرێت 12 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین لەپێناوی گەیاندنی خزمەتگوزاری كارەبا بەشێوەیەكی رێكوپێك لەم وەرزەدا هاوكارمان بن لەكەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا.

ئەمەش دەقەی راگەیەنراوەكەیە:
وەزارەتی كارەبا بەپێویستی دەزانێت روونكردنەوەیەك سەبارەت بەدۆخی كارەباو ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەم وەرزەدا بڵاوبكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەمانگی رەمەزان‌و رۆژانی جەژندا سەرەڕای سنووردارێتی سەرچاوەی دارایی‌و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو هەڵكشانی خواستی بەكارهێنانی كارەبا، توانرا بەڕێكوپێكی بە پشتبەستن بەبەرنامەیەكی تۆكمەو بە تێكڕا 16 سەعات كارەبا بدرێت‌و دواتریش بەهەماهەنگی لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەكان سەرجەم سەعاتەكانی كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت. تەنانەت لەم ماوەیەدا توانرا رێگا بگیرێت لەكوژانەوەی گشتی‌و ناوچەیی كە پێشتر بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكییەوە روویدەدا، ئەمەش بۆ رێكوپێكی جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەباو هاوكاری ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەگەڕێتەوە.
لەم روانگەیەوە بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی لەتیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم‌و بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان‌و بەشەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەباو تیمەكانی چاكسازیی‌و سەرجەم كارمەندانی سێكتەرەكانی دیكە بكەین كە توانیویانە بەپێی توانا كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن.
ئێستا وەزارەتی كارەبا 2700 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواستی بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4500 مێگاوات بەرزبۆتەوە بەم بڕە كارەبایەش دەتوانرێت 12 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین لەپێناوی گەیاندنی خزمەتگوزاری كارەبا بەشێوەیەكی رێكوپێك لەم وەرزەدا هاوكارمان بن لەكەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا.

راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا

print

 13 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*