توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات، ماندووبوون شتێكی زۆر باشه وا ده‌كات مرۆڤ به‌هێز بێت، بۆیه زۆر كه‌س خۆی ماندوو ده‌كات و وه‌رزشی قورس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خودی خۆی بسه‌لمێنێت.
زاناكانی په‌یمانگای (Howard Hughes)ی پزیشكیی له زانكۆی ستانفۆرد له‌و بڕوایه‌دان كه گوشار و دڵه‌ڕاوكێ و ماندوێتی نا ڕێكخراو وا ده‌كات كه مرۆڤه‌كان توانای بیركردنه‌وه‌یان نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاشنایه لای ئه‌وانه‌ی له شوێنی گشتیدا چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن، یان ئه‌و خوێندكارانه‌ی له هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌دان.
به‌ڵام زاناكان پێیانوایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بتوانێت له‌وه تێبگات كه له له‌شیدا ڕووده‌دات، ده‌توانێت فێر بێت چۆن ماندوێتیی كۆنترۆڵ بكات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری بهێنێت.
دڵه‌خورپه نیشانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش له دۆخێكی كتوپڕدایه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌سه‌كه زۆر بێ‌دار بێت و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای ههبێتو ئه‌و شتانه‌ی بیركه‌وێته‌وه كه ده‌یانبینێت و ههستهوهركانی به گشتی و هه‌ستی بیستن به‌تایبه‌ت چالاك ده‌بێته‌وه، له ناو جه‌سته‌شدا زنجیره‌یه‌كی ئاڵۆزی هۆرمۆنه‌كان له ڕێگه‌ی هۆرمۆنی (CRH)ده‌كه‌ونه كار ئه‌ویش به هۆی به‌شێكی بچووكی مێشكه‌وه, ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی زۆربوونی هه‌ناسه‌دان له شێوه‌ی هه‌ناسه‌بڕكێ وزیادبوونی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێن و ئۆكسجین زیاتر هوروژم بكه‌ن و باشتر بچن بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش.
هه‌مان كاتیش جگه‌ر ده‌ست ده‌كات به شكاندنی ( گلیكۆجین) كه ئه‌ویش مادده‌یه‌كه وزه‌ی به‌رز ئه‌نبار ده‌كات كه له له‌شدا دروست ده‌كرێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی گلۆكۆزهوه و شكاندنه‌وه‌ی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گلۆكۆزهی له‌ش به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی وزه. ئیدی خوێن له به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شه‌وه بۆ ماسولكه‌كان ده‌چن و ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه هێز و توانای به‌رگه‌گرتنی زۆر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكارییه فیزیۆلۆژییه‌كان، له‌وانه‌ش زیادبوونی پاڵه‌په‌ستۆی خوین و ئاستی به‌رزی گلۆكۆز له‌خوێندا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، زیانێكی كه‌م ده‌گه‌یه‌نن به له‌ش، به‌ڵام دڵه ڕاوكێی درێژ خایه‌ن سیستمی به‌رگریی له‌ش تێكده‌دات و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی شه‌كره و نۆره دڵێ و جه‌ڵته‌كانی مێشك و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه.
یه‌كێك له‌ڕێگه ساكاره‌كانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان هه‌ناسه‌دانه، ته‌كنیكه‌كانی هه‌ناسه‌دانیش خۆیان له تێڕامان و خاوبوونه‌وه‌ی مۆدیرندا ده‌بیننه‌وه، كه له هه‌ردوو حاڵه‌تدا پشت به هه‌ناسه‌دانی قوڵ ده‌به‌سترێت ، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه بریتیه له كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی دڵه ڕاوكێ و ماندوویه‌تیی كه پێی ده‌وتریت (noradrenaline)، هه‌روه‌ها ئاستی كۆرتیزۆلیش داده‌به‌زێت كه ئه‌ویش هۆرمۆنێكی دیكه‌ی ماندوییهتییه.
به پێی زاناكانی په‌یمانگای(Howard Hughes) ئه‌و گۆڕانكارییانه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك ده‌ماره‌وه هه‌یه كه‌له مێشكی مرۆڤدایه و پێیان ده‌وترێت (pre-Bötzinger complex) و پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان ڕێكده‌خه‌ن و بینیان كه گۆڕانكاریی له هه‌ناسه‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر ئاسته‌كانی دڵه ڕاوكێ.
له ڕێگه‌ی تێگه‌یشتنیش له هۆكاره‌كانی ماندوێتی و كۆنترۆڵكردنی ئاسته‌كانی دڵه ڕاوكێ به‌هۆی ته‌كنیكه‌كانی هه‌ناسه‌دانه‌وه ، مرۆڤ ده‌توانێت فێری چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ماندوێتی بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ، له بری ئه‌وه‌ی ڕێگه بدات ماندوێتی كۆنترۆڵی بكات.
سه‌رچاوه: Ghadi news
50 جار بینراوە