كه‌شتی نوح
ڕۆژی 12 ی ئه‌م مانگه‌و له‌دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا هه‌سارۆكه‌یه‌كی بێ ناو به مه‌ودای (50) هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌زه‌وی نزیكبووه‌و بێ دروستكردنی هیچ مه‌ترسییه‌ك و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاریی به خشییه زانایان، به لای زه‌ویدا تێپه‌ڕی.
(ناتان ئیسمۆنت) گه‌وره زانا‌و توێژه‌ره‌وه له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی فه‌زایی سه‌ر بهئهكادیمیای زانسته‌كانی ڕوسیا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرایكرد و وتی» له كاتی بوونی هه‌سارۆكه‌یه‌ك له دووری زه‌وییه‌وه چاودێرگه زه‌مینییه‌كان ده‌توانن ته‌نها پێوانه‌ی دۆخه گۆشهییهكهی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێوانه‌یه خولگهیهكهی و خاسیه‌ته‌كانی ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌ڵام له حاڵه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌سارۆكه‌كه بۆ مه‌ودایه‌كی نزیك ئه‌وا زاناكان ده‌توانن به ووردی خولگه و دورییهكهی بزانن ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانی ڕاداری زه‌مینی «.
ئه‌و زانایه وتیشی» خاسییه‌ته‌كانی ئه‌و ههسارۆكهیهی ڕۆژی 12 مانگ له زه‌وی نزیك بووهوهله ساڵی 2012 دا و كه دۆزرایه‌وه باش ناسرابوو و بارستاییه‌كه‌ی به 20 بۆ 150 هه‌زار ته‌ن مه‌زه‌نده كرابوو و خودی ئه‌و ته‌نه ئاسمانیهش هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ گۆی زه‌وی و دانیشتوانه‌كه‌ی دروست نه‌كرد وه‌ك بڵێی سڵاوێكی كرد و تێپه‌ڕی».
ئیسمۆنت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی» زانستی گه‌ردوونناسیی تا ئێستا 17 هه‌زار هه‌سارۆكه‌ی ناسیوه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه له زه‌وی نزیك ببنه‌وه، چونكه ئه‌وانه ناو به‌ناو له‌گه‌ڵ خولگه‌ی زه‌ویدا به ده‌وری خۆردا ده‌گه‌نه خاڵی یه‌كتر بڕ، ئه‌مه زۆر جار به ده‌یان ساڵ و هه‌ندێك جاری تریش به سه‌دان ساڵ ڕووده‌دات و ڕێڕه‌وه‌كانیان دیاره و به به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت جیاوازن، هه‌روه‌ها له‌و ژماره‌یه 9 هه‌زار دانه‌یان مه‌ترسییان بۆ زه‌وی هه‌یه.
ئیسمۆنت وتیشی» بۆ نمونه هه‌سارۆكه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی ( ئه‌بو فیس) كه له‌ساڵی 2004دا دۆزرایه‌وه و كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 50 ملیۆن ته‌نه و تیره‌كه‌شی 300 مه‌تره، زانایان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه له ساڵی 2036 خۆی بكێشێت به زه‌ویدا، به‌ڵام له 2012دا چه‌ند ژمێره‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ كرا و ده‌ركه‌وت هیچ مه‌ترسییه‌ك نیه له باره‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا»
له‌كۆتایدا ئه‌و زانا ڕوسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی سیستمی چاودێریی تایبه‌ته‌وه زاناكانی گه‌ردوونیی ساڵانه 1000 ههرسارۆكه نوێ ده‌دۆزنه‌وه و تا ئێستا هیچ كامیان گومانی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێت خۆیان بكێشن به زه‌وییدا.
سه‌رچاوه:الوكاله العربیه للفلك والفضا‌ء
108 جار بینراوە