زیادبوونی داهاتی یانه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی یاریزانان له میركاتۆدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش زیاد بكات و چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی له نرخی یاریزانان بشكێنرێت.
هاوینی ساڵی رابردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان توانی سه‌رجه‌م ریكۆرده‌كان بشكێنێت و نێیمار دا سیلڤا به 222 ملیۆن یۆرۆ بباته ریزه‌كانییه‌وه، ئه‌ویش بووبه گرانترین یاریزانی جیهان، دواتریش یانه‌ی بارسێلۆنا فیلیپ كۆتینیۆی كرد به گرانترین یاریزانی ناوه‌ند له مێژووی تۆپی پێدا، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ریكۆردی گرانترین به‌رگریكاری جیهانی كرد به ناوی خۆیه‌وه و ڤیرجل ڤان دیكی هۆڵه‌ندی به 75 ملیۆن یۆرۆ هێنایه ریزه‌كانی.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ وه‌رزی نوێ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ریكۆردێكی تری كرد به ناوی خۆیه‌وه ئه‌ویش ریكۆردی گرانترین گۆڵپارێزه له مێژووی تۆپی پێدا، ئه‌و یانه‌یه توانی ئه‌لیسۆن بیكه‌ر-ی گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی رۆما به بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ بباته ریزه‌كانی و بیكات به گرانترین گۆڵپارێز له‌مێژووی تۆپی پێدا.
ئه‌و بۆنده‌ش وای له رۆژنامه‌و پێگه وه‌رزشیه‌كان كرد مێژووی گرانترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهان بیر عاشقانی تۆپی پێ بخه‌نه‌وه كه به‌به‌راورد به شوێنه‌كانی تری یاریگا نرخیان هه‌رزان بووه، ئه‌وه‌تا گۆڵپارێزێكی ئاست به‌رزی هاوشێوه‌ی تیر شتیگن ساڵی 2014 به بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه كردوه.
نرخی گۆڵپارێزه‌كان تا هاوینی ساڵی رابردووش جێگیر بوو كه نرخی زۆربه‌ری گۆڵپارێزه‌كان که‌متر له 20 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام له میركاتۆی هاوینه‌ی ساڵی رابردوو مان سیتی هه‌موو ریكۆرده‌كانی شكاند و ئیدیرسۆنی به بڕی 35 ملیۆن پاوه‌ند هێنایه ریزه‌كانی.
ئه‌و گۆڵپارێزه به‌رازیلیه ریكۆردێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی شكاند ئه‌ویش ریكۆردی جیانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی بوو كه ساڵی 2001 به‌بڕی 32 ملیۆن پاوه‌ند چووبوه ریزی یانه‌ی یۆڤانتۆس و ئێستا له ریزبه‌ندی سێیه‌م گرانترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهاندایه.
له‌پله‌ی چواره‌میشدا جۆردان بیكفۆردی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن دێت، ئه‌و گۆڵپارێزه وه‌رزی رابردوو به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی سه‌نده‌رلانده‌وه چووه یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن و بووبه گرانترین گۆڵپارێزی ئینگلیزی له مێژوود.
له پله‌ی پێنجه‌میشدا بێرنارد لینۆی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی دێت كه‌سه‌ره‌تای میركاتۆی هاوینه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌رسناڵه‌وه كرد‌و بڕی بۆنده‌كه‌ی نزیكه‌ی 20 ملیۆن پاوه‌نده بوو.
35 جار بینراوە