سەرەکی » وەرزش » هایوارد نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراپەڕە 2

هایوارد نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا

وه‌رزی گۆردن هایوارد-ی یاریزانی نوێی تیپی بۆستن سێڵتیكس كۆتایهات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و پێكانه‌ قورسه‌ی كه‌ له‌یه‌كه‌م یاریی تیپه‌كه‌ی‌ له‌ وه‌رزی نوێی ئێن بی ئه‌ی دووچاری بوو.
هایواردی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌ یاریی به‌رامبه‌ر كلیفلاند كاڤالیێرز   قاچی راستی ده‌شکێت.
مارك بارتیلستینی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ تۆری ئی ئێس پی ئێن وتی: هایوارد نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری شكانه‌كه‌ی‌ قاچی بكرێت، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت قاچی له‌ 2 شوێنه‌وه‌ شكاوه‌، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هایوارد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هۆی سه‌ختی پێكانه‌كه‌ی‌ ئه‌سته‌مه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بتوانێت به‌شداری یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا بكاته‌وه‌.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین هایوارد هاوینی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر بڕی 128 ملیۆن دۆلار له‌ تیپی یۆتا جازه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بۆستنه‌وه‌ كردو دوای 6 ده‌قیقه‌ یاریكردن له‌ یه‌كه‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ ئێن بی ئه‌ی دووچاری ئه‌و پێکانه‌ قورسه‌ بووه.
print

 37 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*