سەرەکی » وەرزش » كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت

كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت

جۆهانا كۆنتای کچه‌ یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ریتانیا و ریزبه‌ندی ده‌یه‌می جیهان كۆتایی هاتنی وه‌رزی یاریكردنی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوو مانگی داهاتوو ته‌رخان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێكانه‌كه‌ی‌ و راشیگه‌یاند كۆتایی به‌ركاره‌كانی  له‌گه‌ڵ فیم ڤیسیتی راهێنه‌ری هێناوه‌.
كۆنتای 26 ساڵ وتی: دوای بیركردنه‌وه‌ و گفتوگۆی زۆر من و فیم به‌ رێکكه‌وتن بڕیارماندا  كۆتایی به‌كاری نێوانمان بهێنین، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی باشه‌و هیوام وایه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت، سوپاسی ده‌كه‌م كه‌ ئه‌زمونی زۆرم لێوه‌رگرتووه‌.
كۆنتای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی به‌ریتانیا كه‌متر له‌ ساڵێكه‌ كار له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره‌ ده‌كات كه‌ كاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ دیارترین یاریزانه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی كردوه‌و له‌ماوه‌ی‌ كاركردنیشی له‌گه‌ڵ كۆنتا سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی و پاڵه‌وانێتی میامی برده‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین نازناوه‌ كۆنتا له‌ژیانی وه‌رزشی خۆیدا به‌ده‌ستی هێناوه‌.
كۆنتا له‌وه‌ته‌ی‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆنی كردوه‌ به‌هۆی پێكان له‌ قاچیدا ئاستی وه‌كو پێویست نییه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت بۆ دوا پاڵه‌وانێتی ساڵ، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ كۆنتا بڕیار بدات تا ساڵی داهاتوو به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتیه‌ك نه‌كات و كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی بهێنێت.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...